پاش دەیان ساڵ یەکەمین وەفدی ڕەسمیی ئەمریکا گەیشتە کۆریای باکور

پاش دەیان ساڵ یەکەمین وەفدی ڕەسمیی ئەمریکا گەیشتە کۆریای باکور

پاش دەیان ساڵ یەکەمین وەفدی ڕەسمیی ئەمریکا گەیشتە کۆریای باکور

خەڵك- بەشی هەواڵ

بۆ زەمینەسازی كۆبونەوەی لوتكەی نێوان ترەمپ و كیم جون ئون، وەفدێكی ئیدارەی ئەمریكا گەیشتە كۆریای باكور.

ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" بڵاویكردەوە، ئەركی وەفدەكە باسكردنی ئامادەكارییەكانە بۆ گفتوگۆی مێژووی 12ی حوزەیران، كە بڕیارە لە نێوان ترەمپ و كیم جون ئوندا بەرێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمەكە پێكهاتووە لە كیم سانگ باڵیۆزی ئەمریكا لە فلیپین و ئەلیسۆن هۆگر بەرپرسی تایبەتی كۆریا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا و هەروەها وراندال شرایفر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ كاروباری ئاسیا.

بڕیارە 12ی حوزەیرانی داهاتوو سەرۆكەكانی ئەمریكا و كۆریای باكور لە سەنگاپورەی مالیزیا بەیەك بگەن و ئەوەیش دەبێتە كۆبونەوەیەكی مێژوویی.

29/05/2018
2191 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved