ئێران.. فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە

ئێران.. فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە

ئێران.. فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە

خەڵک-

بەھۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچوک لە نزیک فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی ئیرنای ڕەسمی بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2018/5/29، فڕۆکەیەکی بچوک لە نزیک فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە باشوری شاری تاران کەوتۆتە خوارەوە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەش 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەھۆی بوونی گەمارۆیەکی توند لەسەری، ئێران ناتوانێت بە ئاسانی دەستی بگات بە پارچە یەدەکەکانی فرۆکە و بەو ھۆیەشەوە ساڵانە چەندین ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە لەو ولاتە تۆمار دەکرێن.

29/05/2018
1653 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved