ژمارەیەك گەڕەكی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن

ژمارەیەك گەڕەكی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن

ژمارەیەك گەڕەكی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە ژمارەیەك گەڕەكی بەشی سەرەوەی سلێمانی بەهۆی بچڕانی كارەباوە بێ‌ ئاو دەبن.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كە بەهۆی بڕانی كارەباوە دابەشكردنی ئاوی چەند گەڕەكێك دوا دەكەوێت.

وتیشی، "تا چارەسەری كێشەی كارەبا، گەڕەكەكانی قڕگە و كازیوە و شوقەكانی گۆیژە و گوندی ئەڵمانی و مامۆستایان و سلێمانی تازە و ئەو گەڕەكەنەی دەكەونە سەروی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كرد ئاو بەفیڕۆ نەدەن تا دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

29/05/2018
3644 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved