خەڵك- بەشی هەواڵ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێكە، بەهای دۆلار ڕۆژانە بەڕێژەیەكی دیاریكراو ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت و ئەمڕۆش لە بۆرسە و بازاڕەكانی عیراق و هەرێم بەهاكەی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەراورد بە بەیانی دابەزیوە، بەو پێیەی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 250 دینار بوو، بەڵام دوانیوەڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕ دابەزیوە بۆ 120 هەزار دینار. هاوكات بەهای دۆلار لە بۆرسە و بازاڕەكانی عیراق بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی - لە بۆرسەی كەفاح لە بەغدا: 100 دۆلار بە 119 هەزار و 750 دینارە. - لە بۆرسەی حارسیە: 100 دۆلار بە 119 هەزار و 750 دینارە. - لە بۆرسەی بەسرە 100 دۆلار بە 119 هەزار و 850 دینارە. بانكی ناوەندی عیراق ڕۆژانە بڕێكی زۆر دۆلار بەشێوەی كاش و حەواڵە بە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو و بانكەكان دەفرۆشێت، كە بۆ 100 دۆلار بە كاش 118 هەزار و 500 دینار وەردەگرێت و بە حەواڵە 119 هەزار دینار وەردەگرێت.
29/05/2018
28/05/2018
پارێزگاری سلێمانی لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بانگێشتی ئەنجومەنی پارێزگا دەكرێت
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure
Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved