نێچیرڤان بارزانی لەبارەی كۆمەڵ و یەكگرتوو لەحكومەت فەرمانێكی دەركرد

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی كۆمەڵ و یەكگرتوو لەحكومەت فەرمانێكی دەركرد

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی كۆمەڵ و یەكگرتوو لەحكومەت فەرمانێكی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە فەرمانێك پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی كشتوكاڵ لە كۆمەڵی ئیسلامی وەردەگرێتەوە و كەسێكی دیكە بە وەكالەت دەخاتە شوێنەكەی.

دكتۆر خاڵس ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەحكومەت هەرێمی كوردستان بە(خەڵك)ی راگەیاند، فەرمانێك لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچوە، كە لەم وەزارەتانەی بەرپرسانی كۆمەڵ و یەكگرتوو پۆستیان وەرگرتوە وەك پۆستی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتەكان، فەرمانی لادانمان دەرچوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران.

وتیشی، "وەزیرەكانی ئێمە كشابونەوە لەحكومەت، بۆیە ئێمە لەكاتێكدا، كە مابوینەوە لە پۆستەكانمان وەك بەرێوەبەری گشتی دیوان پێویستی بە دەرچونی ئەو فەرمانەی ئەنجومەنی وەزیران هەبوو، بۆ ئەوەی لەپۆستەكانمان نەمێنین و ئێستاش فەرمانەكەمان بۆ دەرچوە".

بەپێی زانیارییەكان، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی لە پكشی یەكگرتووی ئیسلامی لە پۆستەكەی لابراوە.
ئ.س
دەقی فەرمانەكە:

29/05/2018
3817 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved