دەستەی دەستپاكی هەرێم دوو تۆمەتباری گەندەڵی سزادا

دەستەی دەستپاكی هەرێم دوو تۆمەتباری گەندەڵی سزادا

دەستەی دەستپاكی هەرێم دوو تۆمەتباری گەندەڵی سزادا

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان سزادانی دوو تۆمەتباری گەندەڵی و گەڕانەوەی بڕێك پارە بۆ خەزێنەی گشتی ڕادەگەیەنێت و ئاشكراشی دەكات، كەسێكیان تۆمەتبار بوو بە كڕینی چەكی بەڵێندەران و ئەوی دیكەیان پارەی كارەبای هاولاتیانی بردووە.

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتباری كڕینی چەكی بەڵێندەران بە 7 ساڵ زیندانی و گەڕانەوەی بڕی نزیكەی 2 ملیار دینار و تۆمەتبارەكەی دیكە بە 7 ساڵ زیندانی و گەڕانەوەی بڕی نزیكەی 10 ملیۆن دینار حوكم دران.

راگەینراوێك لە دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستانەوە

 ئاشكراكردنی دوو تۆمەتباری گەندەڵی و سزایان و گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەك:

لە درێژەی ئەو بڕیارانەی كە لە دادگاكانی كوردستان دەردەچێت سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی كە لە لایەن دەستەوە لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت و لە دادگاكانی لێكۆڵینەوەی دەسپاكی ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەكان دەكرێت لەو ماوەیەدا لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی ئەو دوو حوكمە  دەرچووە:
 
- تاوانبار (ك.ر.ا) كەیسەكەی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەسپاكی "احالە" كرابوو بە پێی ماددەی (15) ی یاسای دەستەی دەسپاكی تایبەت بە دەسكەوتی ناڕەوا و یەكەم بڕیارە بە پێی ئەو ماددەیە دەردەچێ كە ناو براو هەڵسابوو بە كڕینی چەكی بەڵێندەران لە بازاڕ و خەرجكردنەوەی لە ڕێگای بانكی ڕەسمی بە نەقدی بە غیابی حوكم درا بە (7) ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی بڕی  1.972.299 یەك ملیار و نۆسەدو حەفتاو دوو ملیۆن و دووسەد و نەوەت و نۆ هەزار دینار بۆ خەزێنەی گشتی.

-تاوانبار (ف.ر.ع) بە پێی ماددەی (315) هەڵساوە بە بردنی پارەی هاوڵاتیان كە بۆ هەقی كارەبا داویانە  بە (7) ساڵ زیندانی گەڕانەوەی مەبلەغی 9.448.500 نۆ ملیۆن و چوار سەد و چل و هەشت هەزار و پێنج سەد دینار بۆ خەزێنەی گشتی.

ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان
هەولێر/ 29ی ئایار

29/05/2018
2996 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved