ڕەخنە لە هەڤاڵ ئەبوبەكر دەگیرێت<br>ڕونكردنەوەیەك لەسەر هاوردەكردنی سوتەمەنی و نرخی بەنزین لە سلێمانی بڵاودەكرێتەوە

ڕەخنە لە هەڤاڵ ئەبوبەكر دەگیرێت
ڕونكردنەوەیەك لەسەر هاوردەكردنی سوتەمەنی و نرخی بەنزین لە سلێمانی بڵاودەكرێتەوە

ڕەخنە لە هەڤاڵ ئەبوبەكر دەگیرێت<br>ڕونكردنەوەیەك لەسەر هاوردەكردنی سوتەمەنی و نرخی بەنزین لە سلێمانی بڵاودەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چەند هۆكارێك بۆ بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و بەتایبەت بەنزین ئاشكرادەكات و ڕەخنە لە پارێزگاری سلێمانی دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، جێی سەرسوڕمانە تائـێستا پارێزگار ئـامادە نەبووە لەگەڵ لیژنەكەمان كۆببێتەوە.

ڕێكەوت زەكی، جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (خەڵك)ەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: " لیژنەی وزە لەئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەڕۆژی دەستبەكاربونی بەڕێز پارێزگاری نوێی سلێمانی واتە زیاتر لە ٦ مانگە داوای كۆبونەوەی نێوان لیژنەكەمان و پارێزگارمان كردووە بەمەبەستی ڕێكخستنەوەی مۆڵەتەكانی ھاوردەی سوتەمەنی بەھەموو جۆرەكانیەوە و پێكھاتەی لیژنەی باڵای سوتەمەنی و دوبارە نەكردنەوەی ھەڵەكانی پێشوو، بەڵام جێی سەرسوڕمانە تائـێستا پارێزگار ئـامادە نەبووە لەگەڵ لیژنەكەمان كۆببێتەوە!! ھەرچەندە زیاد لەجارێك بەڕێز سەرۆكی لیژنەی وزە و بەندە وەك جێگر، پارێزگارمان ئـاگاداركردەوە و دواین جار كاك (غالب) وەك سەرۆكی لیژنە مانگی ٣ ی ئـەمساڵ سەردانی كرد و بەڵێنیدا لەماوەی ھەفتەیەكدا كۆببینەوە".

ڕاشیگەیاند،  لیژنەكەمان بەھۆی ھەماھەنگی نەكردنی پارێزگارەوە تائـێستا ئـاگاداری مۆڵەتەكانی ھاوردەكردنی بەنزین و نەوت و گازوایل و مۆڵەتەكانی دروستكردنی بەنزینخانە و كارگەی غاز و دروستكردنی كۆگای سوتەمەنی نییە، بەندە پێم وایە ئـەم دەرگا داخستنە بەڕوی دەزگایەكی چاودێری وەك لیژنەی وزەی ئـەنجومەن خزمەت بە نەزیھی و بێلایەنی كارەكان ناكات و گومانی گەورە دروستدەكات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەن، كە لەپشكی یەكێتی-یە دەڵێت: " بەندە وەك خۆم كێشەی سەردان و كۆبونەوەم لەگەڵ پارێزگار نەبووە، بەڵكە باسی لیژنەی وزە دەكەین، كە ئـێمە جێگرین تیایدا".

ئاماژەی بەوەشكردووە،  لیژنەكەمان ئـاگاداری بنەمای مۆڵەتپێدانی كۆمپانیاكان بۆ ھێنانی سوتەمەنی نییە و پێمان وایە یەكێك لەفاكتەرەكانی كۆنتڕۆڵ نەكردنی نرخی بەنزین و نەوتی سپی نەبونی ھەماھەنگی و ئـاگادارنەبونە لە وردەكاری كاری كۆمپانیاكان، كەبەندە پێشتر بەھۆی ھەمان مامەڵە و غیابی ئـامادەگی ئـەنجومەن و كردنی كاری ناجۆر ڕێگای دادگامان گرتەبەر".

 جێگری لیژنەی وزە لەئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیشدەكاتەوە، ئـەگەر بەپێویستی بزانین قسە و وردەكاری زیاترمان دەبێت.

29/05/2018
6529 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved