لە عەفرین رێككەوتنی توركیا و روسیا بەرفراوان دەبێت

لە عەفرین رێككەوتنی توركیا و روسیا بەرفراوان دەبێت

لە عەفرین رێككەوتنی توركیا و روسیا بەرفراوان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕۆژی 20ی كانوونی دووەمی 2018دوای ئەوەی ڕووسیا ئاسمانی باكوری سووریای بە ڕووی توركیادا كردەوە، هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی عەفرین دەستیان پێكرد و تا 18ی ئادار كانتۆنی عەفرین بەتەواوی داگیركرا.

جموجۆڵی داگیركردنی عەفرین كە لە ئەنجامی پەیمانی توركیا و ڕووسیا لەپێناو بەرژەوەندییەكانیان بەرێوەچوو، هەرچەندە پیلانەكە وەك ئەوەی داڕێژرابوو لە ماوەیەكی كورتدا ئەنجامی نەبوو، هەر بۆیە ڕووسیا چەند جارێك توركیای ئاگادار كردەوە كە ‌پەلە بكات لە داگیركردنی عەفرین.

هەرچەندە لە 18ی ئادار كانتۆنی عەفرین بەتەواوی داگیركرا و گەلی عەفرین ئاوارەی كانتۆنی شەهبا بوون و لە گوزەرانێكی سەختی ژیاندان، بەڵام لەوێش بەردەوامن لە بەرخۆدان. قۆناغی نوێی بەرخۆدانی هێزەكانی یەپەگە - یەپەژە تا ئێستاش لە بەردەم هاوكاریی چەپەڵی توركیا و ڕووسیا بەربەستە.

ڕووسیا و توركیا هەوڵدەدەن بە شكاندنی بەرخۆدانی شەهبا، درێژە بە بەردەوامیی داگیركاری توركیا بدەن لە عەفرین. بۆ ئەو مەبەستەش هاتووچۆی شاندەكانی ڕووسیا لە عەفرین بۆ دروستكردنی پایەگەی هاوبەشی چاودێری و گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین زیادی كردووە.

سەرچاوەباوەڕپێكراوەكان ڕایانگەیاند كە هەفتەی ڕابردوو چەندین شاندی ڕووسیا هاتوونەتە عەفرین. ئەو سەرچاوانە هێما بۆ ئەوە دەكەن كە شاندەكانی ڕووسیا لە ڕێگەی سووریاوە دەربازی عەفرین نەبوون، بەڵكو لە رێگەی سنووری هاتای لە توركیاوە دەربازی هەرێمەكە بوون. هەر ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەكەن كە لە هەفتەی ڕابردوو ٢ شاندی ڕووسیا هاتوونەتە عەفرین كە یەكێكیان لە ٢٠ كەس و ئەوی دیكەشیان لە ٦ كەس پێكهاتوون.

لەم پڕۆسەیەدا زیادبوونی هاتووچۆی شاندەكانی ڕووسیا و شاردنەوەی لە ڕای گشتی، دەریدەخات كە بەپێی پەیمانەكەیان لەسەر عەفرین سەودا و مامەڵەی نوێ دەكەن.

ڕووسیا و ڕژێم لە باشووری ئیدلب، دەوڵەتی توركیاش لە عەفرین ئامادەكاری بۆ ئۆپەراسیۆنی ئیدلب دەكەن.

یەكێك لەو هۆكارانەی كە ڕووسیا ڕێگەی دا كە توركیا عەفرین داگیر بكات ئەوە بوو كە چەكدارەكانی ناوچەكانی دیكەی سووریا بگوازنەوە عەفرین و لە دژی جەبهەت ئەلنووسرە بەكاربهێنرێن و دواتریش چەك بكرێن.

دەوڵەتی توركیا و ڕووسیا لەگەڵ داگیركردنی عەفرین ئەم پیلانەیان دانا. توركیا هەتا ئێستا لە ناوچەجیاجیاكانی سووریاوە ٦٠ هەزار چەكدار و بنەماڵەكانیانی هێناوەتە عەفرین. ئەو كەسانە كە زۆرینەیان لە چەكدارەكانی عەرەب پێكهاتبوون، سەرەتا لە ناوەندی عەفرین جێگیر كران. دواتر لە جندرێس و ڕاجۆ نیشتەجێ كران. پاشان لە دەڤەرەكانی دیكە كه زۆرینەی‌ دانیشتوانەكەی كورد بوون، چەتەكانی عەرەب و بنەماڵەكانیان جێگیر كران. هەروەها پێشتریش ئاشكرابووبوو كە دەوڵەتی توركیا لە غووتەی ڕۆژهەڵاتەوە چەتە و بنەماڵەی چەكدارەكانی هێناوەتە هەرێمەكە و لە گوندی محەمەدیەی جندرێس جێگیریان كردوون.

هەتا ئێستا دەوڵەتی توركیا كەسی لە ناوچەی بلبلێ جێگیر نەكردووە و گەلی هەرێمەكەی لەوێ دەركردووە. ئەمەش دەریدەخات كە دەوڵەتی توركیا دەیەوێت ئەو ناوچەیە بۆ خۆی بكاتە ناوەند.

گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین یەكێك لە خاڵەگرنگەكانی پەیمانی توركیا و ڕووسیایە. هەر وەك چۆن ڕووسیا دەیەوێت دەوڵەتی توركیا چەكدارەكان لە دەوروبەری شام، غووتە و شوێنەكانی دیكە دەربكات، توركیاش دەیەوێت لەپێناو درێژەدان بە هەبوونی خۆی لە عەفرین، هاوكاری لە ڕووسیا وەرگرێت.

لە دوای داگیركردنی عەفرین 60 هەزار چەكدار و كەسوكارەكانیان هێنرانە عەفرین و پیلانی گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمەكەیان دانا. ئێستاش ڕووسیا و توركیا ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی پایەگەی چاودێریی هاوبەشی دروست بكەن. بەگوێرەی سەرچاوەكانمان، لەو چوارچێوەیەدا ماوەیەك بەر لە ئێستا هەردوولا كۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان كردووە.

سەرچاوەهەرێمییەكان دەڵێن، لە دوای ئەوەی شاندەكانی توركیا و ڕووسیا لەسەر بابەتی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین كۆبوونەتەوە، ڕێككەوتوون كە پەیمانێكی نوێ مۆر بكەن.

بەگوێرەی ئەو پەیمانە بەشێك لە عەرەبەكان و بەشێك لە توركەكان لەگەڵ بنەماڵەی چەكدارەكان لە عەفرین بەفەرمی جێگیر دەكرێن. ئەو عەرەبانەی لە دەرەوە هێناویانن، خستوونیانەتە ناوەندی پیلانەكە. بەم شێوەیە دەیانەوێت شاری كوردان عەفرین وەك شارێكی عەرەب پیشان بدرێت و لەسەر ئەم ئامارە پیلانەكانی خۆیان تەواو بكەن بۆ بەتەواوی كۆنتڕۆڵكردنی عەفرین.

لەو چوارچێوەیەدا بۆ ژمارەی دانیشتوانی عەرەب، توركمان و بنەماڵەی چەكدارەكان ٨٠ گوند ئامادە دەكرێن. لە كەفەرجەنێ هەتا نازا، چەما، ئوومەرا، گوندەكانی بلبلێ، ڕاجۆ، شیێ و جندرێس ئەو ژمارەیە جێگیر دەكەن.

لە جندرێس، لە لای ئەتمە-ی ئیدلب خەڵكی بیانی جێگیر دەكەن. گوندەستراتیژییەكانیش دەكەونە لای توركیا. بەگوێرەی ئەو پیلانە، پۆلیسی ڕووسیا لە گوندەكانی دەوروبەری عەفرین و ناوەندی عەفرین دادەنرێن. ئەو گوندانە دواتر بەگوێرەی ڕێككەوتنی ڕووسیا و توركیا دابەش دەكرێن.

توركیا و ڕووسیا تەنیا دەربارەی عەفرین كۆنابنەوە. یەكێك لە بابەتە پەیوەندیدارەكان شەهبا-یە. دەربارەی ئەو عەفرینیانەی كە ڕوویان لە شەهبا كردووە، ڕێبازی جیاواز دەگیرێنەبەر.

ئێستا سیاسەتی توركیا لەسەر ئەو گەلەی ناچاربووە ڕوو لە شەهبا بكات، گۆڕاوە. بەگوێرەی سەرچاوەكانمان، ئەم گۆڕانكارییە بە پێشنیازی ڕووسیا ڕوویداوە. بەپێی پیلانەكە پێویستە گەلی عەفرین كە لە شەهبا نیشتەجێ بوون و خۆیان ڕێكخستووە و بەرخۆدان دەكەن، پەرت بكرێن. دەیانەوێت بە سەختتركردنی بارودۆخی ژیان و پڕوپاگەندەی شەڕی تایبەت هەوڵ بدەن بگەڕێنەوە عەفرین.

بۆ جێبەجێكردنی ئەو پیلانە، دامەزراندنی «ئەنجومەنی خۆجێی عەفرین» كە لەو ڕۆژەوەی دەوڵەتی توركیا و چەتەكانی عەفرینیان داگیركردووە، لە لایەن ئەنەكەسە-ییەكان ڕاگەیەنراوە، خاوەن ڕۆڵێكی گرینگی شەڕی تایبەتە. بەم دامەزراوە كۆنترایە دژبەرە دەیانەوێت بڵێن كە «بارودۆخی شەهبا سەختە، پێویستە بگەڕێنەوە عەفرین، دەوڵەتی توركیاش زەختیان لێ ناكات.»

توركیا و ڕووسیا وەها سەیری ئەم بابەتە دەكەن كە بەم شێوەیە، ئەو بەرخۆدان و خۆڕێكخستنەی لە شەهبا هەیە دەیشكێنن، شەهبا چۆڵ دەكەن و بە مۆڵەتی ڕووسیا دەیخەنە ژێر كۆنتڕۆڵی توركیا. چونكە ئەگەر شەهبا داگیربكرێت، وای دەبینن كە پەیوەندیی عەفرین لەگەڵ كانتۆنەكانی دیكە دەپچڕێنرێت. بەم شێوەیەش تێكۆشانی یەپەگە لە عەفرین كۆتایی پێدەهێنرێت و ڕێگری لێ دەكرێت كە یەپەگە هەڵمەتی ڕزگاركردنی عەفرین دەستپێبكات.

سەرچاوە/ANF

28/05/2018
1382 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved