داوا دەكرێت كوردێك لەبەر دەنگە خۆشەكەی بكرێتە پێشنوێژی مزگەوتی مەككە

داوا دەكرێت كوردێك لەبەر دەنگە خۆشەكەی بكرێتە پێشنوێژی مزگەوتی مەككە

داوا دەكرێت كوردێك لەبەر دەنگە خۆشەكەی بكرێتە پێشنوێژی مزگەوتی مەككە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەناڵی "ئامۆژگاری" ڕەوتی سەلەفیەكانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، قورئان خوێن (ڕەعد كوردی) ماوەی دوو ساڵە وڵاتی ئیمارات بانگێشتی كردووە و ئێستا لە گەورەترین مزگەوتەكانی ئەو وڵاتە بەرنوێژی دەكات، دەشڵێت: "زۆر داوا دەكرێت كەوا بكرێت بە پێشنوێژی مەككەی پیرۆز بەهۆی دەنگە خۆش و كاریگەرەكەی".

كەناڵی "ئامۆژگاری" ڕەوتی سەلەفیەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە،  ڕەعد محەمەد كوردی، ئەو قورئان خوێنە گەنجە كوردەیە، كە تەمەنی ۲۷ ساڵە و خەڵكی شاری كەركووكە و قورئان خوێنێكی نێودەوڵەتییە، تا ئێستا چەندین جار خەڵاتی باشترین قورئان خوێنی وەرگرتووە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

دەشڵێت: "وڵاتی ئیمارات بانگێشتی كردووە بۆ وڵاتەكەی خۆی و زیاتر لە دوو ساڵە دەچێتە ئەو وڵاتە و ئێستا لە گەورەترین مزگەوتەكانی ئەو وڵاتە بەرنوێژی دەكات و لەو ڕۆژانی ڕابردوو لە مزگەوتی (شێخ زاید الكبیر) بەرنوێژی دەكرد، كە حەوتەمین گەورەترین مزگەوتە لە جیهان".

ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی ڕەعدە كوردی دەیكات بووەتە هۆكارێك بۆ زیاتر ناساندنی كورد بە جیهان، زۆر داوا دەكرێت بكرێتە بە پێشنوێژی مەككەی پیرۆز بەهۆی دەنگە خۆش و كاریگەرەكەی.

كەناڵەكە باس لەوەشدەكات، "ئەوەی سەیرە تا ئێستا هیچ یەكێك لە كەناڵە كوردییەكان و دەسەڵاتدارەكان، كە لافی كوردایەتی و قەومایەتی لێ دەدەن بانگیان نەكردووە و خەڵاتێكی ڕێزلێنان و دەست خۆشیان لێ نەكردووە، كە ئەمە ئەگەر هونەرمەندێك بووایە زوو بوو بانگیان دەكرد و گەورەیان دەكرد و دەیانووت كوردی بە جیهان ناساندووە".

28/05/2018
10726 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved