پەرلەمانتارێكی پارتی: كار بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی كوردستانی دەكرێت

پەرلەمانتارێكی پارتی: كار بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی كوردستانی دەكرێت

پەرلەمانتارێكی پارتی: كار بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی كوردستانی دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، بوونی بزاوتنێك لەنێو ماڵی كوردیدا ئاشكرا دەكات، كە ئامانج لێی پێكهێنانەوەی هاوپەیمانی كوردستانیە. 

ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، "پارتی دیموكراتی كوردستان داوای یەكگرتوویی لە لایەنە كوردییەكان و پێكهێنانی هاوپەیمانی كوردستانی كردۆتەوە لەڕێی پڕۆژەیەك، كە ژمارەیەك خاڵ لەخۆبگرێت و لەنێوان حزبەكانی نێو هاوپەیمانییەكە دەنگی لەسەر بدرێت" ئەوەش بە وتەی ئەو، بۆ مەبەستی بەهێزكردنی هەڵوێستی كورد لەكاتی دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق. 

ئەشواق جاف باسی لە سودەكانی یەكگرتوویی هێزە كوردییەكان كرد لە خولەكانی پێشووی پەرلەمانی عیراق، كە وەك ئەو ئاماژەیان پێدەكات، "كاریگەریی زۆرییان هەبووە لەڕووی چەسپاندنی مافەكانی گەلی كورد و ڕێگرتن لە پێشێلكارییە دەستورییەكان لە دژی گەلی كورد". 

پەرلەمانتارەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "لەئێستادا چەند لایەنێكی كورد باس لە ساختەكاریی دەكەن لە  هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار، بۆیە چاوەڕوانی وەڵامی دادگا دەكەن تا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بەشداری لە هاوپەیمانییە كوردستانییەكەدا دەرببڕن، لەئێستادا ئەو كێشەیە هەیە و ئێمەش لای خۆمانەوە چاوەڕوانی بەكلایی بونەوەی دەكەین". 

ئەشواق جاف هیوای خواست، حزبە كوردییەكان بەدەم داواكارییەكەی پارتییەوە بچن و كار بۆ زیندووكردنەوەی هاوپەیمانی كوردستانی بكەن. 

28/05/2018
1971 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved