ماكرۆن سپایدەرمانە راستەقینەكەی خەڵات كرد و رەگەزنامەی فەرنسایی پێبەخشی

ماكرۆن سپایدەرمانە راستەقینەكەی خەڵات كرد و رەگەزنامەی فەرنسایی پێبەخشی

ماكرۆن سپایدەرمانە راستەقینەكەی خەڵات كرد و رەگەزنامەی فەرنسایی پێبەخشی



خەڵك- بەشی هەواڵ 
ئیمانویل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، پێشوازیی لە مامودۆ غاساما كرد كە بەشێوەیەكی نایاسایی لە فەرەنسا دەژی، ئەوەش پاش ئەوەی بووە پاڵەوان و ژیانی منداڵێكی لە مردن رزگاركرد. 

ئەمڕۆ دوو شەممە، رۆژنامەی (لۆبوان)ی فەرەنسایی لەسەر پێگەی ئەلیكترۆنی خۆی بڵاویكردەوە "ماكرۆن رەگەزنامەی فەرەنسایی بەخشیوە بەو لاوە تەمەن 22 ساڵە كە بە رەچەڵەك مالییە". 

رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە كە "سەرۆكی فەرەنسا هەر بە بەخشینی رەگەزنامەی فەرەنسایی بەو لاوە مالییە نەوەستاوە، بەڵكو فەرمانی كردووە لە دەزگای ئاگركوژێنەوە دایبمەزرێنن، ئەوەش بە رەچاوكردنی ئەو بەهرەمەندییەی تێدا ئاشكرا بوو لەكاتی رزگاركردنی منداڵەكەدا كە وایكرد بە سپایدەرمانی راستەقینە ناوببرێت". 

غاساما لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەركەوت كە لەلایەن میدیاكانی فەرەنسا و لەسەر پێگە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە، لە ڤیدیۆكەشدا ئەو لاوە منداڵێك رزگار دەكات كە بە باڵكۆنی نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەك لە باكووری پایتەختی فەرەنسا شۆڕبوبۆوە. 

بەپێی ڤیدیۆكە، منداڵەكە لە باڵكۆنەكەدا خلیسكاوە و بە لێوارێك خۆی گرتۆتەوە، لەو كاتەشدا ژن و پیاوێك بەشێوەیەكی بێهودە هەوڵیان دەدا رزگاری بكەن. 

 

28/05/2018
4168 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved