گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەكەنەوە

گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەكەنەوە

گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەكەنەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ 
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاماژە بە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و كۆماری ئیسلامی دەكات و وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیش ئاشكرا دەكات. 

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، "لە مانگی داهاتوودا گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێدەكەنەوە". 

وتیشی، "ئەو گەشتانە لەڕووی داراییەوە سودێكی كەمی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بۆ هاوڵاتیان سودێكی زۆری هەیە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی بۆ مەبەستی چارەسەر دەیانەوێت گەشت بۆ ئەو وڵاتە بكەن". 




تاهیر عەبدوڵا هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و كۆماری ئیسلامی تاوەكو ئێستا، وابەستەی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئێرانی كرد، كە بە وتەی ئەو، بەرپرسن لە ڕێكخستنی كارەكان و دانانی خشتەكانی فڕۆكەوانی بۆ گەشتەكانیان. 

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ڕۆژی 1ی حوزەیرانی داهاتووی وەك وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران دیاری كرد. 

 دوای ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی 2017، بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عیراق، حكومەتی فیدراڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتەكانی توركیا و ئێران، زۆربەی مەرزە سنوییەكان و فڕۆكەخانەكانی بەڕووی هەرێمی كوردستاندا داخست. 

28/05/2018
1995 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved