رێباز حەملان نوێترین زانیاری لەسەر دەستكاریكردنەوەی موچەی ئاشكرا كرد

رێباز حەملان نوێترین زانیاری لەسەر دەستكاریكردنەوەی موچەی ئاشكرا كرد

رێباز حەملان نوێترین زانیاری لەسەر دەستكاریكردنەوەی موچەی ئاشكرا كرد

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە دەستكاریكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانە بەستراوەتەوە بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای چاكسازی موچەوە.

رێباز حەملان ئەوەیشی ئاشكراكرد، كە ئەگەر پرۆژەیاساكە پەسەند بكرێت، ئەوا دەستكاری موچە دەكرێتەوە.

رێباز حەملان وەزیری دارایی وئابووری لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەگەر پرۆژە یاسای چاكسازی، كه ئێستا لە پەرلەمانی كوردستانه، وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی خەرجییەكی زۆری بەفیرۆچوو ودەستكاریكردن لە سیستەمی پاشكەوتی مووچە كە له ‌بەرژەوەندی مووچەخۆران دەبێت.

وتیشی"ئێمە لە حكومەتی هەرێم ئەم پڕۆژەیەمان‌ بە پێی یاسای ژمارە 9 ساڵی 2014 بۆ پەرلەمان نارد بە جۆرێك كە ئەو كەسانەی خزمەتی وەزیفیان لە پانزە ساڵ كەمتر بێت و تەمەنیان لە پەنجا ساڵ كەمتر بێت خانەنیشن نەكرێن. ئەو ماددەیە دادپەروەرییەكی زۆر باشی تێدابوو. ئێستاش داوا دەكەین ئەو پڕۆژە یاسایە پەسند و كاری پێ بكرێت و ئەو كەسانەی زیاد لە مووچەیەكیان هەیە كە بە پێێ یاسا رێك نەخراون، رێكخستنەوەیان بۆ بكرێت."

رێباز حەملان هەروەها وتویەتی"لە ناو پڕۆژە یاسای چاكسازی باس لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین وئمتیازاتەكانی دیكە كراوە. هەر فەرمانبەرێك ئەژمارێكی بانكی بۆ دەكرێتەوە و ئەو ئیلتزاماتە ماددیەی هەیە بۆی دەخرێتە سەر ئەژمارە بانكییەكە كه دەكرێت بۆ زۆر بواری دیكەش بە كار بهێنرێت، بەتایبەتی پەیوەندی نێوان حكومەت و مووچەخۆران."

لەبارەی بڕیاری راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران وچۆنییەتی گەڕاندنەوە و قەرەبووكردنەوەی فەرمانبەرانی كه بەر ئەو رێنماییە كەوتوون، رێباز حەملان وتویەتی"پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 56 لە 21/12/2015، لەسەر بنەماكانی ئەحكامی بڕگە (1/أ) لە ماددەی (19) لە یاسایی راژەی شارستانی ژمارە (24) ساڵی 1960 هەمواركراو بڕیار دراوە كە هیچ پلە بەرزكردنەوەیەك بۆ فەرمانبەرانی پلە وەزیفییە گشتیەكان لە هەرێم تا پەسندكردنی بودجەی حكومەتی هەرێم ئەنجام نەدرێت. لە هەر كاتێك كە حكومەتی هەرێم بودجەی پەسندكراوی لەلایەن پەرلەمانەوە هەبوو، پلە بەرزكردنەوە ئاسایی دەبێتەوە ولەبارەی قەرەبوكردنەوەكەشی‌ ئەوكات لە چوارچێوەی یاسای كارپێكراوەكان بڕیاری لەسەردەدرێت."


28/05/2018
3669 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved