فراكسیۆنی پارتی: كورسی كەمە نەتەوەییەكان بۆ بەرژەوەندی پارتی نین

فراكسیۆنی پارتی: كورسی كەمە نەتەوەییەكان بۆ بەرژەوەندی پارتی نین

فراكسیۆنی پارتی: كورسی كەمە نەتەوەییەكان بۆ بەرژەوەندی پارتی نین

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، كە ئەو دەنگۆیانەی كە لەسەر كورسییە ناكۆتاكان دەربارەی پارتی دەوترێن"دورن لەراستییەوە" و دەستكاری ئەو كورسیانەیش تەنها بە یاسا دەكرێت.

محەمەد عەلی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، كە ئەو دەنگۆیانەی دروستبوون و دەڵێن، گوایە ئەو كورسیانە دەخرێنە خزمەتی پارتییەوە دورن لە راستییەوە.

نابراو رونیكردەوە، كە بەپێی یاسا و ماددەی یەكەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان 11 كورسی بۆ كەمە نەتەوەییەكانی هەرێمی دیاریكراوە و ئەوەیش بۆ پارتی نییە، وەك ئەو دەڵێت.

وتیشی"دەنگۆی ئەوە هەیە كە دەستكاری بكرێنەوە، هێشتا نەبووە بە داواكاری رەسمی، بەڵام ئەگەر بكرێت ئێمە گفتوگۆی لەسەر دەكەین".

كورسییە ناكۆتاكان ژمارەیان 11 كورسییە و ناچنە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە و راستەوخۆ بۆ توركمان، مەسیحی و سریان و كەمینەكانی دیكە تەرخانكراون، كە بەبڕوای بەشێك لە شارەزایان ژمارەی كورسییەكان زۆر زیاترە لە ژمارەی مافی هەڵبژاردنی ئەو كەمە نەتەوەییانە.

هاوكات بەپێی گوتەی شارەزایان ئەو كورسیانەی پەرلەمان لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەكانەوە بە كەسانی نزیك لە خۆیان لە نێو پێكهاتەكاندا پڕدەكرێنەوە و لە پەرلەماندا لە خزمەتدا بەرژەوەندی حزبە دەسەڵاتدارەكان بەكاردەهێندرێن.

28/05/2018
1609 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved