عەلی حسێن: یەكێتی و پارتی ڕۆڵی سەرەكیان دەبێت

عەلی حسێن: یەكێتی و پارتی ڕۆڵی سەرەكیان دەبێت

عەلی حسێن: یەكێتی و پارتی ڕۆڵی سەرەكیان دەبێت

خەڵك- ئارام سەردار
لێپرسراوی پەیوەندیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەردانی شاندی پارتی و یەكێتی بۆ بەغدا بۆ تێگەیشتن و بەرچاو ڕوونی بووە تاوەكو زەمینە سازی بكەن بۆ دانیشتەكانی داهاتوو.

علی حسێن، لێپرسراوی پەیوەندیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو سەردانەی وەفدەكانی ئێمە و یەكێتی-ش بۆ بەغدا زیاتر بۆ ئەوەبوو، كە ئێمە بەرچاومان ڕوونبێت تاوەكو زەمینەسازی بكەین بۆ دانیشتەكانی داهاتوو لەنێوان هەموو لایەنەكان.

سەبارەت بەدروست كردنی هاوپەیمانی كوردستانیش لەنێوان فراكسیۆنەكان بەتایبەت یەكێتی و پارتی وتی، "ئێمە هەوڵ دەدەین سەرجەم فراكسیۆنە كوردیەكان وەكو یەك تیم كاربكەین، پارتی و یەكێتی ڕۆڵی سەرەكیان دەبێت و هەوڵیش دەدەین لایەنەكانیش تریش ڕۆڵیان هەبێت".

سەبارەت بەپۆستی سەرۆك كۆماریش، كە كێشە لەنێوان یەكێتی و پارتی دروست ناكات؟ ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەی خستەڕوو، "بنەمای حوكمڕانی بۆ ئێمە گرینگە لەڕاگرتنی هاوسەنگی و شەراكەوت و تەوافوقی سیاسی، ئەگەر ئەمانە هەبێت، بەدڵنیایی بەركەوتەی هەڵبژاردن چیە بۆ هەر لایەنێك ئەوە دەبێت، چونكە ناكرێ هەر لایەنێك بۆخۆمان ڕایبكێشین".

27/05/2018
2022 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved