بەوێنە؛ لەگوندێك گورگ پەلاماری منداڵێك دەدات و دەیەوێت بیبات

بەوێنە؛ لەگوندێك گورگ پەلاماری منداڵێك دەدات و دەیەوێت بیبات

بەوێنە؛ لەگوندێك گورگ پەلاماری منداڵێك دەدات و دەیەوێت بیبات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرگری شارستانی شیروان مەزن ڕایدەگەیەنێت، كە لە گوندێكی سەر بە ناحیەكە گورگ پەلاماری نداڵێكی 5 ساڵانی داوە و هەوڵی بردنی منداڵەكەی داوە.

بنكەی بەرگری شارستانی شێروان مەزن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو ۲۷/۲٦ ــ ٥ ــ ۲۰۱٨ كاتژمێر ۱۱:۱۰ خولەكی شەو لە گوندی لیرێ سەر بە ناحیەی شێروان مەزن، كە ۱۰ كیلومەتر لەبنكەی بەرگری شارستانی شێروان مەزن دورە، گورگ پەلاماری منداڵێكی ٥ ساڵی داوە.

ڕاشیگەیاندووە، منداڵەكە ناوی (هاكان ڕزگار حجی)ە وگورگەكە هەوڵی بردنی داوە، بەڵام باوكی نابراو لەگەڵ كەسێكی دیكە، كە میوانیان بووە توانیویانە منداڵەكە لە دەمی گورگەكە ڕزگار بكەن.

دەشڵێت: "گورگەكە منداڵەكەی بەجێهێشتووە و هەڵاتووە و ڕاستەخو ئەم منداڵە گوستراوتەوە بۆ نەخۆشخانەی مێرگەسوور بۆ چارەسەركردنی" .

27/05/2018
4008 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved