یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری كرا

یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری كرا

یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ 
بەبڕیاری سعودیە و دیوانی وەقفی سوننی و مەرجەعە شیعەكانی عیراق و وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕۆژی پێنج شەممە 17/5/2018 بە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ ساڵی 1439ی كۆچی دیاری كرا و فەلەكناسێك-یش دەڵێت: "ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژە". 

سادق عەتیە، فەلەكناسی عیراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ماوەكەی 29 ڕۆژ دەبێت، ئەوەش بەپێی ئەم زانیارییە فەلەكیانە: 

-هیلالی مانگی شەوال لە ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە 28ی ڕەمەزان بەرواری 13/6/2018 لە كاتژمێر 10:43ی شەو دەردەكەوێت، واتا بەر لە نیوەی شەو بە كاتژمێرێك و 17 خولەك. 
-بەپشتبەستن بەو زانیارییانە، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 14/6/2018 دەبێتە ڕۆژی 29ی ڕەمەزانی پیرۆز.

ئاشكراشی كردووە، لەئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 14-6-2018 دەكرێت مانگ ببینرێت ئەگەر كەش ڕێگەبدات و هەور و هەڵا نەبێت، چونكە مانگی هیلال لەپاش خۆرئاوابوون لە ئاسماندا دەردەكەوێت و بۆ ماوەی 40 خولەك دەمێنێتەوە بەر لەوەی ئاواببێت. 

دەشڵێت: "لە ڕوانگەی ئەو زانیارییانەش، ڕۆژی هەینی بەرواری 15/6/2018 یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕمەزان و یەكەم ڕۆژی مانگی شەوالی ساڵی 1439ی كۆچی دەبێت". 
 

27/05/2018
13715 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved