سەدر و عەبادی چی بەڵێنێكیان بە یەكێتی و پارتی داوە؟

سەدر و عەبادی چی بەڵێنێكیان بە یەكێتی و پارتی داوە؟

سەدر و عەبادی چی بەڵێنێكیان بە یەكێتی و پارتی داوە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، كە هەردوو وەفدی دانوستانكاری كورد، كە لەم دواییەدا سەردانی بەغدا-یان كردووە بەڵێنیان لە سەرۆكی هاوپەیمانی سائیرون و نەسر وەرگرتووە پۆستێكی سیادی بدرێتە كەسایەتییەكی كورد.

ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عیراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگاداری كوردیەوە بڵاوكردۆتەوە، كە هەردوو وەفدی یەكێتی و پارتی لەلایەن موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق-ەوە بەڵێنیان پێ‌ دراوە بە پێدانی پۆستی وەزارەتی دارایی، كە سیادیە بە كەسایەتییەكی كوردی.

هەرچەندە سەرچاوەكە وردەكاری زیاتری ئاشكرانەكردووە، بەڵام پێشتر میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، كە مالكی و عامری و یەكێتی و پارتی ڕێكەوتوون لەسەر دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق.

لە ڕۆژانی 22 و 23ی ئەم مانگە دوو وەفدی پارتی بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی مەلا بەختیار چوونە بەغدا و لەگەڵ زۆربەی سەرۆكی كوتلە و هاوپەیمانییەكانی براوەی هەڵبژاردنی 12ی ئایار بۆ پەرلەمانی عیراق كۆبوونەوە.

27/05/2018
2127 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved