نرخی 4 مانگی ڕابردوو بۆ مانگی ڕەمەزان دیاری دەكرێت

نرخی 4 مانگی ڕابردوو بۆ مانگی ڕەمەزان دیاری دەكرێت

نرخی 4 مانگی ڕابردوو بۆ مانگی ڕەمەزان دیاری دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
نوێنەری چاودێری بازرگانی سلێمانی  لە لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەشێك لە بازرگان و دوكاندارەكان مانگی ڕەمەزان بە دەرفەتێكی باش بۆ گرانكردنی نرخەكانیان دەزانن، دەشڵێت: "نرخی مانگەكانی (1، 2، 3، 4) كراوە بەبنەمای دیاریكردنی نرخ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا".

دیار جەمال، نوێنەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، نرخی مانگەكانی (1، 2، 3، 4) كراوە بە بنەمای دیاریكردنی نرخ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، نرخەكانی هەریەك لە خواردەمەنیەكان وشەكە و گۆشت و چەرەسات و شیرینی و كاڵاو شمەكەكانی دیكە لەو مانگانەی پێشودا چۆن بووە، پێویستە لە مانگی ڕەمەزانیشدا هەمان نرخی هەبێت.

دەشڵێت: "لیژنە هاوبەشەكان بەردەوام بەدواداچون بۆ نرخی ئەو كاڵا و شمەكانە دەكەن هەر دوكان و فرۆشیارێك مانگی ڕەمەزان بۆ بەرزكردنەوەی نرخی كاڵا و شمەكەكانی بەكاربهێنێت لەلایەن لیژنەكانەوە ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە". 

ڕاشیگەیاندووە، هەر دوكان و بازرگانێك زانیاری سەر كاڵا و شمەكەكان بگۆڕێت، دەستكاری لیبڵەكانیان بكات و ناوی كاڵایەك بگۆڕێت بۆ كاڵایەكی دیكەی بەناوبانگ، فێڵی بازرگانیە و لە دادگا پەڕاوی یاسایی بۆ دەكرێتەوە.

27/05/2018
3960 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved