لە فەرەنسا خۆپیشاندان دژی ماكرۆن ساز كرا

لە فەرەنسا خۆپیشاندان دژی ماكرۆن ساز كرا

لە فەرەنسا خۆپیشاندان دژی ماكرۆن ساز كرا

 خەڵك – بەشی هەواڵ

هەزاران خۆپێشاندەر لە ژیر چاودێری ئاسایشێكی توند لە خۆرهەڵاتی پاریس خۆپێشاندانیان وەڕێخست دوای ئەوەی یەكیەتییەكانی كرێكاری فەرەنسا، واتا پارتەكانی سیاسی چەپ و گرووپەكانی مافەكانی مەدەنی داوایان كرد خەڵك بڕژێنە سەر شەقامەكان بۆ ئەوەی بەرامبەر بە ڕێبازەكانی ئابوری ئیمانوێل ماكرۆن ناڕەزایی نیشان بدەن.

ڕێپێوانەكان هەروەها لە زیاتر لە ١٠ شاری دیكەی فەڕەنسا وەك بەشێك لە كرداری هاوبەش بەرامبەر بە ڕێبازەكانی ماكرۆن وەرێخران.

پولیس دەڵێت، پێش و لە دوای خۆپێشاندانەكە ٣٥ كەسیان لە پاریس گرت. هەندێك لە گیراوان پرسیاریان لێدەكرێت ئەوانەی دوای گەڕانی كیفەكانیان "كەرەسە" دۆزرانەوە كە دەكرا بۆ زیان پێگەیاندن یان بۆ داپۆشێنی دەم و چاو كەڵكیان لێوەربگرن.

ئەوانی تر، زۆربەی گەنجانی ڕەش پۆش و سەر و دەم پێچراو بوون كە لە پەراوێزی خۆپیشاندانی سەرەكی دا گیران لە بەر ئەوەی شوشەی پەنجەرەی دوكانێكیان شكاند و زیانیان بە شوێنی ڕاگرتنی ئوتوبوسان گەیاند.

یەكیەتییەكان، پارتەكانی ئوپوزسیۆن و گروپەكانی تر بە تایبەتی كەمكردنەوەی مافی كرێكاران و زیاد بوونی دەسەڵاتی پولیس مەحكوم دەكەن.

ئەوان ئیدعا دەكەن كە ماكرون پشتیوانی لە چاكسازی باجدان دەكات كە لە بەرژەوەندی هەرە كەسانی دەوڵەمەندان دایە و كار دەكات بۆ ئەوەی خزمەتەكانی گشتی تێكبدات، لە نێویان دا كارێكی وا دەكات بۆ خوێندكاران سەخت بێت بچنە زانكۆكان و ئاسانكاریش دەكات كە دانیشتوانی هەژاری دراوسێكان ڕەفتاری خراپیان دەرهەق بكرێت.

ماكرون، كە پێشتر خاوەن سەرمایەكی بانكی بوو، دەڵێت گۆڕانەكانی ئابووری مانای ئەوەیە ڕكابەری جیهانی فەڕەنسا بەرێتە سەر.

27/05/2018
2398 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved