هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێم ڕادەگیرێت<br>تاقیكردنەوەی‌ ئەزموونە گشتیەكان دەستپێدەكات

هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێم ڕادەگیرێت
تاقیكردنەوەی‌ ئەزموونە گشتیەكان دەستپێدەكات

هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێم ڕادەگیرێت<br>تاقیكردنەوەی‌ ئەزموونە گشتیەكان دەستپێدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ 
سبەی بە بەشداری 234 هەزار و 84 خوێندكاری  پۆلەكانی‌ 12 ی‌ ئامادەیی و 9ی‌ بنەڕەتی‌ تاقیكردنەوەی‌ وزاری‌ كۆتایی ساڵ لەسەرتاسەری‌ هەرێمی‌ كوردستان ئەنجام دەدرێت، وتەبێژی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: "ئەمساڵ ئامێری پووچەڵكردنەوەی قۆپییە بەكاردەهێنرێت، كە  بەبەرزی مەترێك و ٦٠ سانتیمەترە و لەناوەڕاستی هۆڵەكە دادەنرێت".

سبەی یەك شەممە تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتیەكان دەست پێدەكات و 120 هەزار و 120 خوێندكاری  ئامادەیی وێژەیی و زانسی‌ و 112 هەزار و 964 خوێندكاری 9ی‌ بنەڕەتی‌  لە  4 هەزار و 295 هۆڵ تاقیكردنەوە لەسەرتاسەری هەرێم ئەنجام دەدەن.

مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بۆ ئەمساڵ ئامێری پووچەڵكردنەوەی قۆپییە بەكاردەهێنرێت، كە لە ناوەڕاستی هۆڵەكاندا بە بەرزی مەترێك و ٦٠ سانتیمەتر دادەنرێت و سەرجەم هێڵەكانی مۆبایل پووچەڵدەكاتەوە. 

بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، تاقیكردنەوەكان هەر ڕۆژ نا ڕۆژێك ئەنجام دەدرێن، یەك شەممە و سێ شەممە و پێنج شەممە پۆلی 12 كان تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن، ڕۆژانی شەممە و دوو شەممە و چوار شەممە-ش پۆلی 9-یەكان تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە گەڵ وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەتەوە و بە مەبەستی ڕێگریكردن لە گزیكردن لە كاتی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان، بڕیار دراوە هێڵی ئینتەرنێت لە كاتی بەڕێوەچوونی‌ تاقیكردنەوەكان ڕابگیرێت.

26/05/2018
23158 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved