كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا

كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا

كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
 بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت، مانگانە وەزارەتی دارایی لە ڕۆژانی 5-6ی مانگەوە دەست بەدابەشكردنی مووچە لە وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دەكات، دەشڵێت: "ئەگەر وەزارەتەكانی دیكە خێرا بكەن لە ئامادەكردنی لیستەكانی مووچە ڕەنگە تا پێش جەژن ژمارەیەكی زۆر وەزارەت مووچەیان پێ بدرێت".

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی ماوەی سێ مانگە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی لە ڕۆژانی (5-6) دیاری كردووە و بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دەست پێدەكات بۆ ئەم مانگەش بەو شێوەیە دەبێت.

وتیشی، "بەهۆی جەژنەوە ئەگەر وەزارەتەكانی دیكە خێرا بكەن لە ئامادەكردنی لیستی مووچەكانیان ڕەنگە تا پێش جەژن ژمارەیەكی زۆر لە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم مووچە وەربگرن".

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی مووچە 30 ڕۆژ جارێكە ڕەنگە تا پێش جەژن مووچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش نەكرێـت لەگەڵ چەند وەزارەتێكی دیكە، كە بە پێی ڕۆژی وەرگرتنی مووچە تا جەژن ناكاتە مانگێكی تەواو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیەن، كە پێش جەژن مووچەی زۆرترین وەزارەت دابەشبكرێت.





26/05/2018
10164 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved