نوێژی چێشتەنگاو (ضحی) كەی دەكرێت و چەند ڕكاتە؟

نوێژی چێشتەنگاو (ضحی) كەی دەكرێت و چەند ڕكاتە؟

نوێژی چێشتەنگاو (ضحی) كەی دەكرێت و چەند ڕكاتە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
مامۆستایەكی ئایینی كاتەكانی ئەنجامدانی نوێژی چێشتەنگاو ڕووندەكاتەوە و دەشڵێت: "لە 2 ڕكات تا 8 ڕكات دەكرێت".

مەلا ئەحمەد قامیشی، ئەندامی لیژنەی زانستی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە نوێژی چێشتەنگاو (صلاە الضحی) دەڵێت: "نوێژی چێشتەنگاو كاتەكەی لەدوای خۆرهەڵاتن بەئەندازەی ڕمێك دەست پێ دەكات (واتە چارەگێك دوای دەركەوتنی خۆر) هەتا پێش گەیشتنی خۆر بەناوەڕاستی ئاسمان (واتە ١٠ خولەك یان ١٥ خولەك پێش بانگی نیوەرۆ)".

دەشڵێت: "باشترین كات بۆ نوێژی چێشتەنگاو ئەو كاتەیە، كە خۆر زۆر گەرم دەبێت (كە دەكاتە ٢ كاتژمێر پێش بانگی نیوەڕۆ)، ئەوەش خوا خۆی باشتر دەزانێت".

سەبارەت بە ژمارەی ڕكاتەكانی ئەو نوێژە سوننەتە ئەو مامۆستا ئاینییە ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەی ركاتەكانی له ٢ ركات هەتا ٨ ركات دەكرێت.

دەربارەی خێر و پاداشتی ئەو نوێژە ڕەونیشی كردۆتەوە، فەزڵەكەی وەكو ئەوە وایە خێرت بەرامبەر هەر ئەندامێك لە ئەندامەكانی لاشەت كردبێت و بە نوێژی تەوبەكاران ناسراوە.

26/05/2018
4376 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved