پارتی و یەكیتی بەشداریی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق ناكەن

پارتی و یەكیتی بەشداریی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق ناكەن

پارتی و یەكیتی بەشداریی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق ناكەن


خەڵك- بەشی هەواڵ 
پارتی و یەكێتی بەشداریی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق ناكەن كە پێشتر سەرۆكایەتی پەرلەمان داوای سازكردنی كردبوو بۆ مەبەستی گفتوگۆ لەسەر "پێشێلكارییەكانی هەڵبژاردن"، پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵیت، لە بری بەشداریی لەو دانیشتنە رێوشوێنی یاسایی تر لەسەر پێشێلكارییەكان دەگرینەبەر. 

ئەشواق جاف پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی بۆ (تۆڕی میدیايی خەڵك) رایگەیاند:"وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداریی دانیشتنە نائاساییەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق ناكەن، هۆكارەكەشی ئەوەیە، كە ئێمە لەسەر پێشێلكارییەكانی هەڵبژاردن، سكاڵاكانی خۆمان پێشكەش بە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان كردووە و چاوەڕوانی وەڵام دەكەین". 

ئەشواق جاف وتی:"لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ساختەكاریی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا كراوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە سكاڵامان پێشكەش كردووە و چاوەڕوانین لەو بارەیەوە كۆمیسیۆن وەڵاممان بداتەوە". 

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی:"جگە لەرێكارە یاساییەكان، هیچ رێكارێكی تر ئەنجامی نابێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە نایشارینەوە كە تێبینییەكی زۆرمان لەسەر شێوازی كارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و هەندێك دەرەنجام هەیە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش سكاڵامان تۆمار كردووە. 

ئەشواق جاف دەڵێت، ئێمە رێگەی یاساییمان بڕیوە و سكاڵاكانی خۆمان گەیاندۆتە دەستی دادوەری هەڵبژاردنەكان، چونكە هەر ئەو دەستەیە پەیوەندیدارە بەو مەسەلەیە. 

محەمەد عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە (خەڵك)ی راگەیاند، لە هەر شوێنێك ئەگەر یاساو دەستوور هەبێت، دەبێت هەموولایەك پەیڕەوی بكەن‌ و ئیرادەی سیاسی هەبێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو یاسایانە، بەڵام لە عێراق دەیان یاساو مادەی دەستوریمان هەیە كەس كاری پێناكات.

وتیشی "بەپێی ئەو شێوازەی كە هەیە، ئەگەر رێژەی یاسایی هەبێت ئەمڕۆ ئەو پەرلەمانتارانە دەتوانن یاسا دەربكەن، بەڵام ئایا كاری پێدەكرێت، چونكە هەر یاسایەك كە دەريدەكەیت، دەبێت بزانیت ئایا ئیرادەی سیاسی هەیە بۆ جێبەجێ كردنی".

سەبارەت بە بەشداری لایەنەكانی تر لەم كۆبونەوەیەدا، محەمەد عوسمان رایگەیاند، تێكەڵاوییەك دروست بووە لە سەرجەم كوتلەكان دا، هەندێكیان بەشداری دەكەن و هەندێكیتریان بەشداری ناكەن.

وتیشی "ئەو لایەنانەی لە هەڵبژاردنەكان شكاون‌ و دۆڕاون‌ و دەڵێن غەدرمان لێكراوە بەشداری كۆبونەوەكە دەكەن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە هەڵبژاردندا هەندێك دەدۆڕێن‌ و هەندێكیتر دەیبەنەوە، ئەگەر كێشەیەكیش لە هەڵبژاردنەكاندا هەبێت كۆمسیۆنمان هەیەو دەبێت ئەوان یەكلایی بكەنەوە".

سەبارەت بە هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لەبارەی بەشداریی لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، پێشتر محەمەد عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە (خەڵك)ی راگەیاندبوو"ئەو لایەنانەی لە هەڵبژاردنەكان شكاون‌ و دۆڕاون‌ و دەڵێن غەدرمان لێكراوە بەشداری كۆبونەوەكە دەكەن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە هەڵبژاردندا هەندێك دەدۆڕێن‌و هەندێكیتر دەیبەنەوە، ئەگەر كێشەیەكیش لە هەڵبژاردنەكاندا هەبێت كۆمسیۆنمان هەیەو دەبێت ئەوان یەكلایی بكەنەوە". 
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی، رەتیكردبۆوە فراكسیۆنەكەی بەشداریی كۆبوونەوە نائاساییەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق بكات. 

لەبارەی كۆبوونەوەكەشەوە محەمەد عوسمان رایگەیاندبوو:"بەپێی ئەو شێوازەی كە هەیە ئەگەر رێژەیی یاسایی هەبێت، ئەمڕۆ ئەو پەرلەمانتارانە دەتوانن یاسا دەربكەن، بەڵام ئایا كاری پێدەكرێت، چونكە هەر یاسایەك كە دەردەكەیت، دەبێت بزانیت ئایا ئیرادەی سیاسی هەیە بۆ جێبەجێ كردنی، بەڵام لە عیراق دەیان یاساو مادەی دەستوریمان هەیە كەس كاری پێناكات".

سەبارەت بە بەشداری لایەنەكانی تر لەم كۆبونەوەیەدا محەمەد عوسمان رایگەیاندبوو، تێكەڵاوییەك دروست بووە لە سەرجەم كوتلەكاندا، هەندێكیان بەشداری دەكەن و هەندێكیتریان بەشداریی ناكەن.

هەر لەو بارەیەوە شیرین رەزا پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان بە (تۆڕی میدیای خەڵك)ی راگەیاندبوو"بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، تەواوی هەوڵەكانیان بۆ تەواوكردنی نیسابی یاسایی خستۆتەگەڕ، پرۆژە یاسایەكیشیان ئامادەكردووە و بڕیار دەدەین لەسەر ئەو كۆمیسیۆنە كە یاریی بە دەنگی هاوڵاتیان كردووە، چونكە لەئێستادا دەبێت بەرگری لە دەنگی ئەو خەڵكە بكەن و لەمڕۆدا بە تەواوەتی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بخەنە ژێر  بەرپرسیارییەتییەوە". 

بۆ تاوتوێكردنی دۆسێی "پێشێلكارییەكانی" هەڵبژاردن، وابڕیارە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سازبكات، ئەمەش لەكاتێكدا كە  ژمارەیەك لە كوتلە سیاسییەكانی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژاردن، پێیانوایە هەڵبژاردنەكانی 12ی ئەم مانگە، كاریی ساختەكاریی تێدا كراوە، بۆیە درەنجامەكان رەتدەكەنەوە و داواش دەكەن لەو بارەیەوە لێكۆڵینە لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاندا بكرێت. 

26/05/2018
1123 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved