یەكێتی ئەوروپاو ناتۆ كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك دەخەنە ئەستۆی روسیا

یەكێتی ئەوروپاو ناتۆ كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك دەخەنە ئەستۆی روسیا

یەكێتی ئەوروپاو ناتۆ كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك دەخەنە ئەستۆی روسیا

خەڵك-بەشی هەواڵ

یەكێتی ئەوروپا و ڕێكخراوی ناتۆ داوایان لە روسیا كرد بەرپرسیارێتی خستە خوارەوەی فڕۆكە مالیزیـیەكە لە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا لە ساڵی 2014 لەئەستۆ بگرێت، چونكە بەپێی لێكۆڵینەوەكان ئەوە دەركەوتووە، یەكەیەكی سوپای رووسیا لە فڕۆكەكەی داوە.

فێدریكا مۆگیرنی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە ڕاگەیاندراوێَكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، یەكێتی ئەوروپا داوا لە روسیا دەكات بەرپرسیارێتی خۆی لە كەوتنی فڕۆكەكە قبوڵ بكات‌،  ینس ستوڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆش هەمان داوا لە روسیا دەكات و ئاشكرایدەكات، "داوا لە روسیا دەكەم بەرپرسیارێتی خۆی لە خستە خوارەوەی ئەو فڕۆكەیە هەڵبگرێت".

لای خۆشییەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەك نەخراوەتەڕوو كە بیسەلمێنێت سوپای وڵاتەكەی لە پشت كەوتنی فڕۆكەكەیە.

لە مانگی حەوتی ساڵی 2014 فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی مالیزیا لە جۆری بۆینگی 777 كە لە فڕۆكەخانەی ئەمستردامی هۆڵەنداوە هەستابوو بەرەو كۆلالامپوری پایتەختی مالیزیا بە 283 سەرنشینەوە و 15 كەس لە تاقمی فڕۆكەكە، بەڵام لە ئاسمانی ئۆكرانیا لە نزیك شاری شاختارسك بە موشەكێك دەكەوێتە خوارەوەو هەموو سەرنشینەكانی‌ و تاقمی فڕۆكەكە گیانیان لەدەستدا.

26/05/2018
2006 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved