لە هەفتەی داهاتووە سەرجەم كەناڵەناوخۆیەكان دەكرێن بە كۆد

لە هەفتەی داهاتووە سەرجەم كەناڵەناوخۆیەكان دەكرێن بە كۆد

لە هەفتەی داهاتووە سەرجەم كەناڵەناوخۆیەكان دەكرێن بە كۆد


خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا بۆ خزمەتگوزای پەخشی كەناڵەناوخۆیەكان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی 26ی ئایار تا 2حوزەیران پەخشی سەرجەم كەناڵەكان لە سەنتەری شارەكان دەكرێت بە كۆد، دەشڵێت:"گۆڕینی پەخش بە مەبەستی بەرزكردنەوەی كوالیتی جێگیركردنیەتی لە سەرجەم ناوچەكان".

كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا بۆ خزمەتگوزای پەخشی كەناڵە ناوخۆیەكان لە ئاگاداریەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاڕاستەی سەرجەم كەناڵەكانی كردووە داوایان لێ دەكات، كە بینەران-یان ئاگاداربكەنەوە،  كە لە ڕۆژی شەممە 26ی ئایار تا 2ی حوزەیران پەخشی سەرجەم كەناڵەكان لە سەنتەری شارەكان دەكرێت بە كۆد.

 دەشڵێت:"لە 19ی ئایارەوە دەستیان كردووە، بە كۆدكردن (تشفیر)ی سەرجەم كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان لە سەنتەری شارەكانی ھەولێر و سلێمانی و سیستمی پەخشی ئەو شارەی هاوتا كرد لەگەڵ سەرجەم ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان".

كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا ئەوەشی خستۆتەڕوو، گۆڕینی پەخشی كەناڵە ناوخۆیەكان مەبەست لێی  بەرزكردنەوەی كوالیتی پەخش و جێگیركردنیەتی لە سەرجەم ناوچەكان.

24/05/2018
26148 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved