ئەمریكا: ئەگەر ئەنجامی باش نەبینین دەكشێینەوە<br > روسیا پێش ئەمریكا لەگەڵ كۆریای باكور كۆدەبێتەوە

ئەمریكا: ئەگەر ئەنجامی باش نەبینین دەكشێینەوە
روسیا پێش ئەمریكا لەگەڵ كۆریای باكور كۆدەبێتەوە

ئەمریكا: ئەگەر ئەنجامی باش نەبینین دەكشێینەوە<br > روسیا پێش ئەمریكا لەگەڵ كۆریای باكور كۆدەبێتەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، ئەگەر دانوستانەكانی داهاتوو سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكانی پیۆنگیانگ بە ئاڕاستەیەكی هەڵەدا بڕوات، ئەمەریكا ئامادەیە لە دانوستانەكان لەگەڵ كۆریای باكوور بكشێتەوە.

پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەمیانەی دانیشتنێكی ئەنجومەنی كاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكادا رایگەیاند، واژۆكردنی ڕێكەوتنێكی خراپ بژاردەیەك نییە‌و گەلی ئەمەریكا پشت بە ئێمە دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی كارە ڕاستەكە، ئەگەر ڕێكەوتنە باشەكە لەسەر مێزەكە پێشنیار نەكرا ئەوا بەوپەڕی ڕێزەوە دەكشێینەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەڵمەتی ئەمەریكا لەگەڵ هاوبەشەكانیدا بۆ فشار خستنەسەر كۆریای باكوور بەرهەمی هەیە‌و هەڵوێستی ئێمەش ناگۆڕێت تاكو هەنگاوی بەرجەستە نەبینین بەرەو نەهێشتنی تەواوەتی چەكی ناوەكیی لە نیمچە دوورگەی كۆریادا.

بەپێی زانیارییەكانیش وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ بەنیازە سەردانی كۆریای باكوور بكات.

وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، تا ئێستا لەسەر كاتی سەردانەكە رێكنەكەوتوون، بەڵام ماڵپەڕی (ئار بی سی) ئاماژەی بەوەداوە لاڤرۆڤ 31ی ئەم مانگە بەرەو كۆریای باكوور دەچێت.

ئەوەش مانای ئەوەیە كە سەردانەكەی لاڤرۆڤ پێش كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی نێوان سەرۆكی ئەمەریكا دانۆڵد ترامپ و سەرۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون دەبێت.

24/05/2018
3331 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved