خەڵك-بەشی هەواڵ ئەندامێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، ساختەكاری هەڵبژاردنەكان ئەو چوار لایەنەی یەكخستووە. ئەمڕۆ برێت مەكگۆرك نوێنەری ئەمریكا بۆ شەڕی داعش لەگەڵ (گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ و هاوپەیمانی) كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەسەر پرسی بەشداریكردنی ئەو لایەنانە دەكەن لە پڕۆسەی سیاسی عێراق. عومەر محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، مەكگۆرك پەیامێكی پێیە و تا ئێستاش پەیامەكەی دەرنەكەتووە، بەڵام خۆی بۆ خۆی گرنگییەكی هەیە كە لەگەڵ ئەم چوار لایەنە كۆدەبێتەوەو نیشانەی ئەوەیە كە گرنگی بەو لایەنانە دەدەنو لە كورسییەكانیانەوە سەیریان ناكات، بەڵكو لە رووی جەماوەرییەوە سەیریان دەكات. وتیشی "ئەمڕۆ گوێ دەگرین بزانین پەیامەكەی چییەو پێدەچێت لەسەر بابەتی عێراقو ساختەكاری كۆبونەوەیەك بكرێت و پێدەچێت هەماهەنگییەك هەبێت بۆ ئەوەی ئەو دەنگانەی كە دزراوە بیهێننەوە، هاتنی ئەویش لەوانەیە بكەینە فرسەتێك بۆ پێدانی زانیاری لەسەر بەشێكی زۆر لەو ساختەكارییەی كراوەو خۆشیان لەوانەیە ئاگاداری بن". ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمریكاییەكانیش كەوتونەتە ژێر پرسیارەوە كە ئەو هەموو قوربانییەیان داوەو ئێستاش پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان ئارامی دروست ناكات، كۆمسیۆن خۆشیان زانیاری ساختەكاری ئاشكرا دەكەن، لەبەرئەوە پڕۆسەكە كەوتوەتە ژێر پرسیارەوەو ئەمریكاییەكانیش دێن بەدەم بابەتەكەوە، گرنگە، كەسیش پشتیوانی لە ساختەكاری ناكات. ساڵح ژاژڵێی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەگەر لایەنەكانیتریش پەشیمان ببنەوە، "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی بەشداری پڕۆسەی سیاسی لە عێراق ناكەین"، لای خۆشییەوە عومەر محەمەد رایگەیاند، دوای كۆبونەوەكە هەڵوێستی هاوبەشمان دەبێت و لەگەڵ داهاتووی رووداوەكان دەبین. وتیشی، ئێمە پێكەوە دەتوانین كارێك بكەین و لە رووی یاساییو سیاسی و مەدەنیشەوە هەوڵ دەدەین مافی دەنگدەرانمان بگێڕینەوە، چونكە ئەو ساختەكارییە هەموومانی یەك خستووە.
29/05/2018
28/05/2018
كەناڵە ناوخۆیەكانی لەسەر سیستەمێكی دیكەش وەردەگیرێن
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure
Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved