بەرپرسێكی یەكگرتوو داوا لەحزبەكەی دەكات بایكۆتی پڕۆسەی سیاسی بكەن

بەرپرسێكی یەكگرتوو داوا لەحزبەكەی دەكات بایكۆتی پڕۆسەی سیاسی بكەن

بەرپرسێكی یەكگرتوو داوا لەحزبەكەی دەكات بایكۆتی پڕۆسەی سیاسی بكەن

خەڵك-ئارام سەردار

پاش راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەكان لەلایەن كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و بێ هیوابونیان لەسەر جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان بۆ ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان، بەرپرسێكی یەكگرتوو داوا لەحزبەكەی دەكات بایكۆتی پڕۆسەی سیاسی لەعێراق بكەن.

فەرهاد یاسین بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دوابەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەپەرەی تایبەتی خۆی لەفەیسبووك رایگەیاندووە، بەڵێ بۆ بایكۆتی پەرلەمانی عێراق لەلایەن یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە.

هۆكارەكانی ئەم هەڵوێستەی ئەو بەرپرسە دەگەڕێتەوە بۆ ناڕازیبوونی ژمارەیەك لایەنی سیاسی لەوانەش یەكگرتوو لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كە پێیان وایە ژمارەی دەنگی لایەنەكان دەستكاری كراوە لەبەرژەوەندی چەند لایەنێك.

ئەوەی تائێستا روون نییە ئەو شەش لایەنە لەرێگەی ئاگاداركردنەوەی كونسوڵ‌و نوێنەری وڵاتان و نەتەوەیەكگرتووەكان و تۆماركردنی دەیان سكاڵا لەكۆمسیۆن و دادگای فیدڕاڵی هەوڵیاندا بۆ ئەوەی دەنگەكان بەدەست بژمێردرێتەوە.

لەكۆتایشدا كۆمسیۆن ئەنجامەكانی بەفەرمی لەگەڵ ژمارەی كورسیەكان راگەیاند، بژاردەی بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی و پەرلەمانی عێراق لەلایەن ئەو شەش لایەنە تائێستا بەفەرمی بڕیاری لەسەر نەدراوە و چاوەڕوان دەكرێ لایەنەكان چاوەڕێی یەكلابوونەوەی سكاڵاكانیان بكەن لەدادگای فیدراڵی‌و دواتر هەڵوێستی كۆتایی رابگەیەنن.

19/05/2018
1670 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved