وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە بۆنەی هاتنی رەمەزانەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە بۆنەی هاتنی رەمەزانەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە بۆنەی هاتنی رەمەزانەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە

 خەڵك – بەشی هەواڵ
 
وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە رایگەیاند "بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە باشترین ھیوا بۆ موسڵمانان لەسەرانسەری جیھان دەخوازم  بۆ ڕەمەزانی  پر لەئاشتەوایی و رەحمەت".

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، رایگەیاند "بۆ ئەوانەی لەو مانگەدا بەڕۆژوو دەبن, ڕەمەزان ساتی ڕێزگرتن  و بەخشندەیی و پێداچوونەوەی ڕۆحیە. ھەروەھا ڕەمەزان كاتێكی خۆشە بۆ كۆمەڵگاكان, عادەتەن بە دووبارە شادبوونەوە بە ھاوڕێ و خێزانەكان بەسەر دەبرێت. ڕەمەزان بانگھێشی موسڵمانان دەكات بۆ بەخشین بەوانەی كەمدەرامەتن".

دەشڵێت "موسڵمانان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و سەرانسەری جیھانیشدا ڕۆژانە ڕۆڵ و بەشداری بەھاداریان لەكۆمەڵگاكانیاندا ھەیە و ملیۆنان كەس ڕێز لەو مانگە دەگرن بەشێوازی تایبەتی كاری خزمەتگوزاری و پاداشت  پێشكەش بە كۆمەڵگانیان دەكەن. بۆ ڕێزنان لەوە,  ساڵانە زۆر لە باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكانمان لەسەرانسەری جیھاندا میوانداری چالاكی تایبەت بە ڕەمەزان دەكەن , ئەویش لەرێی كۆكردنەوەی موسڵمانان و كەسانی ئاینەكانی تر, ئەوانەی پابەندن بە ئامانجی ھاوبەشمان لە ھاندان و بڵاوكردنەوەی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی. ئەم گفتوگۆو ھاوئاھەنگیانە یەكێكە لەخاڵە بەھێزەكانی دیپلۆماسیەتی ئێمە كە ڕێگا خۆش دەكات  بۆ ھەبوونی كۆمەڵگای بەھێزتر لەڕێی ھاوشانیكردن و ڕێزگرتن لە فرە ڕەنگی".

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت "لەكاتێكدا مانگی پیرۆز دەست پێدەكات ھیوای ڕەمەزانێكی پڕ لەخۆشی و گەشاوە بۆ ئەوانە دەخوازم كە بەڕۆژوو دەبن".

17/05/2018
1952 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved