نێچیرڤان بارزانی بڕیاری حزبەكەی لەسەر چوونە ناو حكومەتی عیراق ئاشكراكرد

نێچیرڤان بارزانی بڕیاری حزبەكەی لەسەر چوونە ناو حكومەتی عیراق ئاشكراكرد

نێچیرڤان بارزانی بڕیاری حزبەكەی لەسەر چوونە ناو حكومەتی عیراق ئاشكراكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە ڕایدەگەیەنێت، لایەنە كوردیەكان بەجدی بەشداری لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق دەكەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، كە لایەنە كوردیە براوەكان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عیراق دەبنە لایەنێكی بەهێز لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لەڕێگەی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكانی دیكە، كە دەیانەوێت دەوڵەتێكی بەهێز هەبێت بۆ بەرجەستەكردنی مافی هەموان.

ڕاشیگەیاند، پێویستە لەسەر سیاسییەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تێبگەن لەپێناو دابینكردنی داواكانی گەلی عیراق.

ئاشكراشی كرد، وەفدێكی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا لەپێناو گفتوگۆكردن لەسەر چەند بابەتێك، كە گرنگترینیان پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە.

16/05/2018
2070 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved