لە سلێمانی تەقە لە بارەگایەكی یەكگرتوو دەكرێـت

لە سلێمانی تەقە لە بارەگایەكی یەكگرتوو دەكرێـت

لە سلێمانی تەقە لە بارەگایەكی یەكگرتوو دەكرێـت

خەڵك-بەشی هەواڵ

دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكانی عێراق دۆخی ئەمنی شاری سلێمانی ئاڵۆز بووە و بەپێی زانیارییەكانیش تەقە لە بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كراوە.

عوسمان كاروانی بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، شەوی رابردوو كاتژمێر 4:30 خولەكی بەرەبەیان تەقە لە بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كراوە.

وتیشی "كامێرای بارەگاكە وێنەكانی تۆمار كردووە، بەڵام تەقەكەرەكان ناناسرێنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش دەكات، كەسەكە جامی ئۆتۆمبێلەكەی كەمێك دەكاتەوە و دەست بە تەقە كردن دەكات و قەوانەكانیش دیار نین، دیارە كەوتوەتە نێو ئۆتۆمبێلەكەوە.

ئاشكراشیكرد، ژمارەی ئۆتۆمبێلەكە شێوێنراوەو ناخوێنرێتەوە، بەڵام دیارە تەقە دەكات‌و روو لە بارەگاكە دەكات‌و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی نەگەیاندووە.

ئەو بەرپرسەی یەكگرتوو راشیگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی كە هەیە، ئێمە ناتوانین بڵێین ئەو تەقەكەرانە كێن و كێش بەرپرسە، بەڵام كێ دەسەڵاتی هەیە لە سنووری پارێزگای سلێمانیی بەرپرسە لە هەر تەقەیەك كە لەم شارەدا دەكرێت.

هاوكات شەوی رابردوو بارەگای هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەوەری لە چەمچەڵ سوتا و زیانێكی زۆر بەر بارەگاكە كەوت.

16/05/2018
1731 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved