یەكگرتوو لەسەر كشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی روونكردنەوە دەدات

یەكگرتوو لەسەر كشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی روونكردنەوە دەدات

یەكگرتوو لەسەر كشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی روونكردنەوە دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

دوێنێ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دران و گۆڕان ‌و كۆمەڵ و یەكگرتوو و هاوپەیمانیش لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كە پرۆسەكە رەتدەكەنەوە.

هاووڵاتیان‌و دەنگدەرانی ئەو لایەنانە رەخنەی توند لە حزبەكانیان دەگرن كە ناتوانن بەرگری لە دەنگەكانیان بكەن‌و تەنها بە بەیاننامە دژایەتی خۆیان بۆ پڕۆسەكە راگەیاندووە، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتوو ئاكشرایدەكات بەهەموو شێوەیەك كار بۆ ئەوە دەكەن حورمەت بۆ دەنگدان و دەنگدەرانیان بگێڕنەوە.

عوسمان كاروانی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، زۆر بەداخەوە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی عێراق زۆر نادیموكراسی و نامەدەنی بوو.

وتیشی "ئێمە لەگەڵ لایەنەكانیتر بەیاننامەمان دەركردووە كە پڕۆسەكە رەتدەكەینەوە‌و رەتكردنەوەش واتای خۆی هەیە‌و ئەوپەڕی هەوڵ و تواناكانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ گێڕانەوەی مافی دەنگ بۆ دەنگدەرەكانمان".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، " نوێنەرەكانمان لە وێستگەكان هێندەی فریاكەوتبێتین واژۆمان لەسەر هیچ ئەنجامێك نەكردووە، هەموو تواناكانی خۆمان لەگەڵ هێزەكانیتر ئەوەندەی لە تواناماندا بێت دەیخەینەگەڕ بۆ ئەوەی حورمەت بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن بگێڕینەوە".

سەبارەت بە پاشەكشەیان لە پڕۆسەی سیاسی عێراق، كاروانی ئاشكراشیكرد "ئەگەر ئەو حورمەتە نەگەڕایەوە بۆ دەنگدەران و هەڵبژاردن ناتوانم بەناوی یەكگرتوو بڕیار بدەم، بەڵام دەبێت سەركردایەتی بڕیار بدات لەسەر هەر ئەگەرێك كە لە داهاتوودا دێتە پێشەوە".

13/05/2018
2574 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved