ئەردۆغان و پوتین: ترامپ هەڵەی كرد

ئەردۆغان و پوتین: ترامپ هەڵەی كرد

ئەردۆغان و پوتین: ترامپ هەڵەی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆككۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و پوتین، پرسی كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا تاوتوێ كرا.

بە پێی زانیارییەكانی ئاژانسی ئەنادۆڵوی توركی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و پوتین، هەردوو سەرۆك نیگەرانی خۆیان لە گرژییەكانی ئەم دواییەی سووریا دەربڕیووە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و پوتین، بڕیاری ئەمریكا دژ بە ئێران بە هەڵە وەسف كرا و جەخت لەوەكرایەوە، كە پێویست بوو ڕێكاری دیبلۆماسی بگیرێتەبەر.

11/05/2018
1849 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved