نێچیرڤان بارزانی و وەفدێكی حكومەتی هەرێم گەیشتنە ڕوسیا

نێچیرڤان بارزانی و وەفدێكی حكومەتی هەرێم گەیشتنە ڕوسیا

نێچیرڤان بارزانی و وەفدێكی حكومەتی هەرێم گەیشتنە ڕوسیا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم گەیشتنە ڕوسیا.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، كە لە سەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەستی كەوتووە،  ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 8ی ئایار، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەفدێكی حكومی گەیشتۆتە ڕوسیا و بڕیارە سبەینێ‌ چوار شەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان لەو سەردانەدا، هەریەكە لە سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەت و فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی درەرەوەی هەرێم و ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم و ژمارەیەك بەرپرسی دیكە یاوەری نێچیرڤان بارزانی دەكەن.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەجێندای سەردانەكە، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای فەرمی ئیجور سیتشین، سەرۆكی كۆمپانیای ڕوسنەف چۆتە مۆسكۆ و پێدەچێت بەشێكی سەردانەكە بۆ باسكردنی دۆسیەی نەوت و گرێبەستی نێوان هەرێم و ئەو كۆمپانیایە بێت.

08/05/2018
3477 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved