وەزیری دارایی بڕیارێكی دەركرد

وەزیری دارایی بڕیارێكی دەركرد

وەزیری دارایی بڕیارێكی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، وەزیری دارایی ڕەزامەندی دا لەسەر بەردەوامیدان بە  خەرجكردنی كرێی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەسەر راسپاردەی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم دوێنێ دوو شەممە 7/5/2018، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەردەوامیدان بە  خەرجكردنی كرێی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، لە چوارچێوەی رێنمایی دارایی.

رونكردنەوەیەك لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
لەسەر راسپاردەی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم دوێنێ دوو شەممە 7/5/2018، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەردەوامیدان بە  خەرجكردنی كرێی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، لە چوارچێوەی رێنمایی دارایی ژمارە 38، بە گوێرەی لیستەكانی لیژنەی تایبەتمەند و بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی هەرێم.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
8/5/2018

08/05/2018
3855 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved