بەڤیدیۆ؛ ئەو ڕۆژنامەنووسەی پێلاوەكانی گرتە بوش كاندیدی هەڵبژاردنەكانە

بەڤیدیۆ؛ ئەو ڕۆژنامەنووسەی پێلاوەكانی گرتە بوش كاندیدی هەڵبژاردنەكانە

بەڤیدیۆ؛ ئەو ڕۆژنامەنووسەی پێلاوەكانی گرتە بوش كاندیدی هەڵبژاردنەكانە

خەڵك- بەشی هەواڵ 
پێدەچێت مونتەزەر زەیدی، ڕۆژنامەنوسی عیراقی، كە پێڵاوەكانی گرتە جۆرج بوش، سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا، كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی بێت، كە بڕیارە لە 12ی ئەم مانگەدا سازدەكرێت. 

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (القدس العربی) و (سپوتنك)ی ڕوسی، زەیدی تەمەن 39 ساڵ، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا و لەسەر لیستی (سائرون)ی سەر بە ڕەوتی سەدر، بەشداری لە كێبڕكێی هەڵبژاردندا دەكات. 

بە وتەی مونتەزەر زەیدی وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، دەیەوێت "گەندەڵی لەناوببات، كە لە جومگەكانی دەوڵەتی عیراقیدا بڵابۆتەوە". 

لە ساڵی 2008 و لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی نێوان جۆرج بوش، سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا و نوری مالكی، سەرۆك وەزیرانی ئەو دەمەی عیراق، زەیدی پێڵاوەكانی گرتە بوش، ئەو ڕووداوەش لەنێو میدیاكانی جیهاندا پانتاییەكی گەورەی بۆخۆی داگیركرد. 



02/05/2018
4092 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved