حكومەتی هەرێم بەفەرمی وەڵامی پرۆژەیاسای خانەنشینكردنی پۆلیس و ئاسایش دەداتەوە

حكومەتی هەرێم بەفەرمی وەڵامی پرۆژەیاسای خانەنشینكردنی پۆلیس و ئاسایش دەداتەوە

حكومەتی هەرێم بەفەرمی وەڵامی پرۆژەیاسای خانەنشینكردنی پۆلیس و ئاسایش دەداتەوە

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كە پرۆژەیاسای خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمان ئامادەكراوە و چاوەڕوانی حكومەتی هەرێمن بۆ ئەوەی پێش تەواوبوونی خولەكە دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەرنەبڕیووە.

ئیسماعیل عەبدوڵڵا، بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، هەر پرۆژەیاسایەك كە قورسایی دارایی دروستبكات، پێویستە حكومەت رەزامەندی لەسەر دەرببڕێت، بەڵام حكومەتی هەرێم ئامادەنییە رەزامەندی لەسەر پرۆژەكە دەرببڕێت.

وتیشی"پرۆژەكە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و ئامادەیە، بەڵام حكومەت ئامادەنییە مافی پۆلیس و ئاسایش بدات و وەك عێراق خانەنشینیان بكات".

بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق هەر كارمەندێكی ئاسایش و پۆلیس دوای 15 ساڵ خزمەت دەتوانن بە 60%ی موچەوە خانەنشین ببن و دوای 20 ساڵ موچەی خانەنشینیان دەبێت بە 70% و دوای 25 ساڵیش دەتوانن بە 80%ی موچە و دەرماڵەكانیانەوە خانەنشین ببن.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی راگەیاند، حكومەتی هەرێم پلانی هەیە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی نەك ئەوەی خەرجی زیاتر بكات.

وتیشی"پەرلەمانیش دەبێت ئاگاداری ئەو بابەتەبێت كە ئەركی سەرشانمان زیاتر نەكات، گلەیی ئەوەدەكرێت، كە خەڵكی زۆر كراوە بە فەرمانبەر و بندیوار و سەردیوار، بۆیە پەرلەمانیش دەبێت تێگەیشتنی هەبێت بۆ حكومەت".

30/04/2018
6805 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved