پسپۆڕێكی ڕوسی: لێدانی سوریا دەبێتە مایەی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهان

پسپۆڕێكی ڕوسی: لێدانی سوریا دەبێتە مایەی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهان

پسپۆڕێكی ڕوسی: لێدانی سوریا دەبێتە مایەی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهان

خەڵك- بەشی هەواڵ 
لە دیمانەیەكی لەگەڵ (DW) دۆجە ڤێللەی ئەڵمانی، پسپۆڕێكی ڕوسی باس لەو مەترسیانە دەكات، كە بەهۆی لێدانی سوریاوە دروست دەبن، كە بە وتەی ئەو، "دەبێتە مایەی ڕووبەڕبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان دوو زلهێزەكە و بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهان، كە چەكی ئەتۆمیشی تێدا بەكاردەهێنرێت". 

ئەو هێرشەی لە شاری دۆما لە سوریا ئەنجامدرا، كە گومان دەكرێت بە چەكی كیمیایی بوبێت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مەحكوم كرا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاش هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەكی خێرای كردبوو لەبەرانبەر "هێرشە كیماییەكە". 

ترەمپ گرتنەبەری ڕێگەچارەی سەربازی لە دژی سوریا بەدوور نەزانیبوو، بۆیە لەو بارەیەوە (DW) دیمانەیەكی لەگەڵ ڤیكۆر لیتۆڤكین ،شرۆڤەكاری سەربازی ڕوسی لە ئاژانسی (تاس)ی ڕوسی كردووە، ئەمەش دەقی دیمانەكەیە:
 
DW: مەودای ئەگەری ئەو لێدانە سەربازیانەی ئەمریكا چەند دەبێت، ئایا بنكەی حومەیم لەنێوان ئامانجە چاوەڕوانكراوەكاندا دەبێت؟ 
ڤیكتۆر لیتۆڤكین: لەو بڕوایەدام لێدانە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ سوریا، تەنیا بە موشەكەكانی كروز و تۆماك هۆك و دۆناڵد كوك و  بۆرتەر دەبن، بەپێی زانیارییەكانی ئێمە هیچ فڕۆكە هەڵگرێكی ئەمریكایی لە دەریای سپی ناوەڕاستدا نییە، بۆیە پێموایە لێدانە سەربازییەكان تەنیا بە موشەكی تۆماهۆ دەبن. 

سەبارەت بە ئامانجە سەربازییەكانیش، چەندان ئامانجی جۆراوجۆر هەن، لەنێوان ئەو ئامانجانەش، بارەگای دەستەی ئەركانی گشتی سوریا، بنكە سەربازییەكان و فڕۆكەخانە سەربازییەكان، بەدووریشی نازانرێت كۆشكەكانی سەرۆك بەشار ئەسەد بۆردومان بكرێت. 

دەمەوێت ئاماژە بە بوونی سەرباز و پسپۆڕەكانی ڕوسیا بكەم لە بنكە و فڕۆكەخانە سەربازییەكان، كە ئەركی هاوكاریكردنی سەربازەكانی سوپای سوریایان لە جەنگی دژ بە گروپە تیرۆریستە چەكدارەكاندا لەئەستۆدایە، بۆیە ئەگەرێكی زۆر هەیە، ئەو بۆردومانانە ڕوسەكانیش بگرێتەوە، ئەوەش خۆی لەخۆیدا دەرەنجامێكی خراپی لێدەكەوێتەوە. 

ڤالێری گیراسیمۆڤ، سەرۆكی دەستەی ئەركانی سوپای ڕوسیا، هۆشداریی دابووە ولایەتە یەكگرتووەكان گەر هاوڵاتیانی ڕوس زیانیان پێبگات، لەحاڵەتی زیانگەیاندن بە ڕوسەكان، ئەوا سوپای ڕوسیا ڕێگە لە موشەكەكان دەگرێت و سەرچاوەكەی بۆردومان دەكات، بۆیە بەهۆی ئەم هۆشدارییەوە، پێمانوایە ولایەتە یەكگرتووەكان بەباشی بیر دەكاتەوە بەر لەوەی ڕوسیا بكاتە ئامانج، چونكە ئەو كارە دەرەنجامێكی زۆر نەرێنی دەبێت. 

لەحاڵەتی بۆردومانكردنی بنكەی حومەیم، ئەوە خۆی لە خۆیدا ڕاگەیاندنی جەنگە لە دژی ڕوسیا. پێموانییە ئەمریكا ئەو هەنگاوە هەڵبنێت، چونكە دەبێتە مایەی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهان. 

DW: ئایا واتای ئەوەیە، كە لێدانی سوریا دەبێتە مایەی ڕووبەڕبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەنێوان ڕوسیا و ئەمریكا؟ 
ڤیكتۆر لیتۆڤكین: ڕەنگە لێدانە سەربازییەكە ببێتە مایەی ڕووبەڕبوونەوەیەكی مەترسیدار لەنێوان دوو زلهێزەكەدا، بەدووری نازانم چەكی ئەتۆمیش لەو ڕووبەڕبوونەوەیەدا بەكاربهێنرێت. بۆیە ئەركێكی گەورە لەسەر شانی هەریەك لە ڕوسیا و ئەمریكایە، كە هەردووكیان خاوەنی چەكی ئەتۆمن و خاوەنی جبەخانەی وەهان، كە نزیكەی 1500 كڵاوەی ئەتۆمییان تێدایە. وێڕای ئەوەش ئەمریكا نزیكەی 200 بۆمبی ئەتۆمی هەیە لە ئەوروپا، بۆیە جەنگەكە دەرەنجامێكی مەترسیداری دەبێت گەر بەرپاببێت. 

DW: ئەی سەبارەت بە هاوبەسەنگی هێز لەڕووی مەیدانییەوە لە سوریا؟ 
ڤیكتۆر لیتۆڤكین: پێموانییە لێدانەكە گەر ڕووبدات، كاریگەریی لەسەر هاوسەنگی هێز هەبێت لە سوریا، چونكە ئۆپۆزسیۆنی سوریا پەرتەوازەیە و تا ئەندازەیەكی زۆر خاوەنی هێز نییە. لەحاڵەتی بەرپابوونی ئەو جەنگە لەنێوان ڕوسیا و ئەمریكا، ئەوا ڕۆڵی گەمەكەرە ئیقلیمییەكان تەنیا لە تەماشاكردن و هیوای پێوەنەبووندا خۆی دەبینێتەوە. 

ڤیكتۆر لیتۆڤكین، شرۆڤەكارێكی سەربازی ڕوسیە لە ئاژانسی (تاس)ی ڕوسی، عەقیدی خانەنشینە. 
 

10/04/2018
1255 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved