بەرپرسی هێزی پیادەی توركیا لە عەفرین گیانی لە دەستدا

بەرپرسی هێزی پیادەی توركیا لە عەفرین گیانی لە دەستدا

بەرپرسی هێزی پیادەی توركیا لە عەفرین گیانی لە دەستدا


بەرپرسی هێزی پیادەی تورك، پاش ئەوەی لە رۆژی پازدەهەمی سەر لەشكركێشی عەفرین بریندار كرا، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

 
متهەت دونجای تەمەن 43 ساڵ كە بەرپرسی هێزی پیادەی سوپای تورك بوو، لە هێرش و لەشكركێشییەكانی سەر عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، پاش برینداریوونی و مانەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر لە ژێر چاودێری پزیشكیدا، لە نەخۆشخانەی هاتای گیانی لە دەستدا.

میدیاكانی توركیا، ئەم باسەیان پەردەپۆشكردووە، تا ورەی سوپاكەی ئەردۆغان نەروخێت، بەڵام ئەمڕۆ بەشێك لە ڕاگەیاندنەكانی توركیا ئەو هەواڵەیان پشت ڕاست كردەوە، كە ناوبراو پاش بریندار بوونی لە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەكەی گیانی لە دەستداوە و بڕیارە سبەی بەخاكی بسپێرن.

ئەمڕۆش هەریەكە لە پێگەكانی (سپۆتنیكی روسی و حوریەتی توركی) ئەو هەواڵەیان لە زاری سەر لەشكری سوپای تورك پشت ڕاست كردۆتەوە، كە "متهەت" پاش بریندار بوونی و مانەوەی بۆ ماوەی نزیكەی مانگێك لە دۆخی بێ‌ ئاگایدا، گیانی لە دەستداوە.



18/03/2018
2013 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved