ئەحمەدی نەژاد دەستگیر كرا

ئەحمەدی نەژاد دەستگیر كرا

ئەحمەدی نەژاد دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەتۆمەتی هاندانی بۆ "كاری ئاژاوەگێڕی و نانەوەی پشێوی" بە فەرمانی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەحمەدی نەژاد، سەرۆكی پێشووتری ئەو وڵاتە دەستگیر كرا.

ڕۆژنامەی (قودس العربی) لە هەواڵێكیدا لەزاری سەرچاوە ئەمنیەكانی تاران-ەوە بڵاویكردەوە، لەسەر فەرمانی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ئەحمەدی نەژاد، سەرۆكی پێشووتری ئێران دەرچووە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە ئەحمەدی نەژاد "نیشتەجێكردنی زۆرەملێ‌"ی بەسەردا سەپێنراوە و لە ماڵەكەیدا دەخرێتە ژێر چاودێری دەسەڵات و لە دەورووبەری خۆی دادەبڕێنرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری بڕیاری دەستگیركردنە بۆ ئەوە گەڕێنراوەتەوە، كە ئەحمەدی نەژاد هۆكاری هاندان بۆ ئاژاوەگێڕی و نانەوەی پشێوی لەو وڵاتە بووە.

سەرچاوەكانی هەواڵی نەیاری حكومەتی ئیران لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاویانكردووە، ئەحمەدی نەژاد لەسەردانێكیدا بۆ شاری بوشەهری باشووری وڵاتەكەی ڕایگەیاندوە، بەشێك لەبەرپرسانی ئێرانی دوورن لەخەم و كێشەی هاوڵاتیان و ئەوەی دەگوزەرێت پەیوەندی بەخراپی ئیدارەكردنەوە هەیە نەك كەمی سەرچاوەی ئابووری لەئێراندا.

06/01/2018
2801 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved