پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماری رووداوەكانی جەژنی راگەیاند

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماری رووداوەكانی جەژنی راگەیاند

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماری رووداوەكانی جەژنی راگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، ئاماری ڕووداوەكانی شارەكەی لەچوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا ڕاگەیاندو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، سەڕەرای ئامادەیی هێزەكانمان، بەڵام رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە.

بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس پارێزگای هەڵەبجە بە هاوكاری هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور و هاتووچۆ و سەرجەم هێزەكانیتر لەڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا لەئامادەباشیدا بوون بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان.

وتیشی، كۆی ئەو ڕووداوانەی لە سنوورەكەدا ڕوویانداوە 11ڕووداوی جۆراوجۆر بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حاڵەتەكان یەك حاڵی لێدانی منداڵێكی ئاوارەی عەرەب كە تەمەنی سێ ساڵان بووە لە شارۆچكەی سیروان و یەك حاڵەتی هەوڵی خۆكوشتن تۆمار كراوە، كە گەنجێكی تەمەن 18 ساڵە ‌و تەقەی لە خۆی كردووە بە دەمانچە، دوو حاڵەتی تەقەكردن لە سەنتەری پارێزگا هەبوون و بریندارێكی لێكەوتۆتەوەو دوو كەسیش لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر كراون .

رونیشیكردەوە، شەش حاڵەتی شەڕكردن بەچەقۆ هەبوون و چوار تۆمەتبار لەسەر ئەو شەش حاڵەتە دەستگیر كراون، لەگەڵ دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی داواكراو لەلایەن دادگای سلێمانیەوە، هەروەها دەستگیركردنی ژنێكی تەمەن 32 ساڵی خەڵكی هەولێر كە هاتۆتە هەڵەبجە بەمەبەستی سواڵكردن پاش ئەوەی چۆتە ماڵێك و كەسی لێنەبووە، دەمانچەیەك و 450.000 دزیوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە راشیگەیاند، حاڵەتێكی تەقەكردن لە ناحیەی بیارە تۆمار كراوە كە بەهۆی كێشەی ئاودێرییەوە بووە و تۆمەتبارەكەش لە بنكەی پۆلیسی بیارە بەندەو لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

س.ع

05/09/2017
1561 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved