بەوێنە.. نوێژی جەژن و جەژنە پیرۆزە لە هەولێر

بەوێنە.. نوێژی جەژن و جەژنە پیرۆزە لە هەولێر

بەوێنە.. نوێژی جەژن و جەژنە پیرۆزە لە هەولێر


هەولێر- ئارام سەردار
وەك تەواوی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، هاوڵاتیان لەشاری هەولێر بەگڕوتینەوە بەشداریان كرد لەمەڕاسیمی نوێژی جەژن و جەژنە پیرۆزە لەگەڵ یەكتر.

هاوڵاتی پێشڕەو خالق، لەبارەی جەژنی قوربانەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دڵخۆشن كەوا جارێكی تریش بەخۆشی لەگەڵ خزم و دراوسێ و كەسانی تر یەكتر دەبینین وجەژنیش بەسەرچاوەی نەمانی ناخۆشیەكان و هاتنی خۆشی بەدوایدا وەسف دەكات.

هەروەها ڕزگار كەریم، كە هاوڵاتیەكی ترە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئومێد دەكات ئەم جەژنە ببێتە مایە نەهێشتنی ناكۆكیەكان و ئاشتبونەوەی گشتی لە تەواوی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، "داوا دەكەین سەرجەم حزبەكان و حكومەت بەیەكەوە هەوڵی نەهێشتنی قەیرانەكان بدەن و گوزەرانی خەڵك و مووچە باشتر بكەن."

هاوڵاتیەكی زۆر لەنوێژی جەژنی قوربان بەیانی ئەمڕۆ بەشداریان كرد و بەگڕوتینەوە پێشوازیان لەجەژنی قوربانی كرد، هەروەها بەشێكی زۆری هاوڵاتیانیش لەهەولێر بۆ بەجێهێنانی سووننەتێك لەئاینی ئیسلام، قوربانی-یان ئەنجامدا.

01/09/2017
2653 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved