یەكێتی زانایان لەبارەی قوربانیەوە فەتوایەكی دەركرد

یەكێتی زانایان لەبارەی قوربانیەوە فەتوایەكی دەركرد

یەكێتی زانایان لەبارەی قوربانیەوە فەتوایەكی دەركرد


خەڵك- ئومێد حسێن

ساڵانە حاجیانی هەرێمی كوردستان لە سەفەری حەجدا، وێرای فیدیەكانی حەج، ڕێوڕەسمی قوربانیش لە حەج ئەنجام دەدەن، بەڵام یەكێتی زانایان داوا لە حاجییەكان دەكات ئەم خێرە لە كوردستان بكەن باشترە.

دكتۆر عەبدوڵا مەلا سەعید، سەرۆكی یەكێتی زانایان وتی: "هەموو لایەك ئەو ڕاستییە دەزانن، كە ئێستا كوردستان بە دۆخێكی ناخۆشی ئابووری تێپەڕ دەبێت، ئەوەش لە دەرەنجامی تێكچوونی كاتەكانی پێدانی مووچە و بڵاوبوونەوەی بێكاری و هاتنی رێژەیەكی زۆری ئاوارە بۆ هەرێمی كوردستان، بۆیە لە حاڵی ئێستادا هەر خێر و چاكەیەك لە كوردستان ئەنجام بدرێت لە هەر شوێنێكی تر باشترە".

ڕاشیگەیاندووە، "لێرەوە داوا لە حاجیانی بەڕێز دەكەین، هەروەها داوا لە كەس و كاری حاجیانیش دەكەین حاجییە بەڕێزەكان ئاگادار بكەنەوە، بۆ ئەوەی لە بری مەككە قوربانیەكانیان لە كوردستان ئەنجام بدەن".

سەرۆكی زانایان وتیشی: "بۆ ئەم مەبەسەتە ڕاوێژمان لەگەڵ لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان كرد، ئەوانیش پشتیوانی ئەو ڕایە دەكەن، بەوەی حاجیەكان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە كەسێكیان بكەنە وەكیلی خۆیان و لە كوردستان ئەم كارە ئەنجام بدەن، بۆ قۆناغی ئێستای كوردستان ئەمە خێر و پاداشتی زیاترە لە بردنە مەككەی پیرۆز".

 جەختیشی كردەوە، كە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئەوەی ماڵە هەژارێك لە هەژاری و كەمدەرامەتی ڕزگار بكات، هیچی لە خێری قوربانیكردن كەمتر نییە.

01/09/2017
2716 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved