مافی مرۆڤی كوردستان ڕاپۆرتێك لەسەر پێشێلكاییەكانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانی بڵاو دەكاتەوە

مافی مرۆڤی كوردستان ڕاپۆرتێك لەسەر پێشێلكاییەكانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانی بڵاو دەكاتەوە

مافی مرۆڤی كوردستان ڕاپۆرتێك لەسەر پێشێلكاییەكانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانی بڵاو دەكاتەوە

خەڵك ــ بەشی هەواڵ 
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان هەموو مانگێك كۆكراوە و گوزارشێكی پوخت لە پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤی لە كوردستان دا بڵاو دەكاتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكەش پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەردەوامە.
دەشڵێت، كۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگری لە دەستكەوتنی زانیارییەكان دەكات.
دەقی ڕاپۆرتەكە:
ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە مانگی فیبریوەری ۲۰۱۷ بەرانبەر بە ۱۲ی رێبەندان تا ۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی كە بە هەوڵی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە كە لەلایەن كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان  بڵاوكراونەتەوە، كۆبەندی بۆكراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حكومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەكانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێكی تەواو نییە وتەنیاوێنەیكی بچوكی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی كوردستان پێ نیشان دراوە.

بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاكێك مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەكەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەركەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاكەكەسی هەیە؛ هیچ كەسێك نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەركوت بكرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو كەسسێك ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێكۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوكردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێك بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەكی یا نوسراوە یان  چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێك كەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.

هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاكێك وەكو كەسێك لەكۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی كۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێكوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێكخراوەیی كردنی سەرچاوەكانی هەر وڵاتێك، مافی لێ زەوت نەكراوی ئابوری، كۆمەڵایەتی و كلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی كەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ كەسێك نابێت ئەشكەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوكەوتی لەگەڵ بكرێت. بەپێی بڵاوكراوەفەرمیەكانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وكۆمەڵایەتی و كۆمەڵگای بەشەری، هەر تاك و كۆمەڵگایك مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وكۆمەڵایەتی و ئابوری وكلتوری خۆی بكات وبۆ وەدەست هێنانی تێبكۆشێت، هیچ كومەڵێك یان گروپێك لەسەرو كەسی ترەوەنییەوهەمو كەسێك دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.

كۆمەلەی مافی مرۆڤی كوردستان هەموو مانگێك كۆكراوە و گوزارشێكی پوخت لە پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤی لە كوردستان دا بڵاو دەكاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەكەوێ كە رەوشی مافی مرۆڤ لە كوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران كردەوە دژە مرۆڤیەكانیان دژی گەلی رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر كردوە.

لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشكەنجەدان، خەسارەكانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێكی مەترسیدار نیشان دەدەن كە گەل كوردستان بە تایبەت لە رۆژهەلاتی كوردستان روبەرووی بۆتەوە.

لەسێدارەدان

بەداخەوە لە مانگی دەربازبوودا ژمارەیكی زۆر زیندانی كورد كە ناوەكانیان لە لایەن كار بەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشكرا كرابێت و ڕاگەیەندرابێت لە سێدارە دران. بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەكانی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان زۆر جار ناوی ئێعدامییەكان ناسراو بە سزای جۆراو جۆر لە لایە كاربەدەستانەوە ڕاناگەێندرێت و مێدیایی ناكرێت.

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممۆ ۱۳ی ڕێبەندان تاهیرسەعیدی تەمەن ۳۸ ساڵ لەزیندانی ماكۆ ئێعدام كرا. بەگوێرەی ڕاپۆڕتەكە ناوبراو بەتۆمەتی گواستنەوەی مادە هۆشبەرەكان لەساڵی ۱۳۸۹ دەسبەسەركرابوو.

داواكاری سەرلەنوی پێداچوونەوەی زەینەب سەكاوەند، زیندانی مەحكووم بە قەرەبوو (قصاص) پاش چەندد مانگ لەدیوانی باڵای وڵات بەرپەرچ درایەتەوە وبەهۆی بێ ئەملاو ئەولابوونی دۆسیەكەی هەردەم مەترسی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدامی ئەم ژنە زیندانییە كەلەتەمەنی ۱۷ ساڵییەوە دەسبەسەركراوە، لەئارادایە.

سەرلەبەیانی ۲۸ی ڕێبەندانی ئەوساڵ زیندانییەكی كورد بەتۆمەتی تایبەت بەمادە سڕكەرەكان لەزیندانی قزڵحەساری كەرەج هەڵواسرا. ناونیشانی ئەم زیندانییە مەهدی فەیاز، خەڵكی شیروانی خۆراسانی باكوور ڕاگەیەندراوە. ناوبراو ساڵی ۱۳۹۱ بەتۆمەتی گواستنەوە وهەڵگرتنی مادە هۆشبەرەكان دەسبەسەر وبەئێعدام مەحكووم كرابوو.

دوو بەندكراوە بە ناوەكانی «محەمەد كریم عەزیز پەناە» ٤۳ ساڵان و كوڕی عۆمەر و «حەمیدڕەزا ڕێباز» ۳٥ ساڵان كە بە تۆمەتگەلی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكان بە ئێعدام سزادرابوون، سەر لە بەیانی شەممە ۳۰ی ڕێبەندان ئەمساڵ لە زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان لە سێدارەدران.

ڕۆژی ۵ی ڕێبەندانی ۱۳۹۵ی هەتاوی زیندانییەكی تاوانبار بە كوشتنی بەئەنقەست (عمد) بەناوی فەرشید سەجادی خەڵكی شاری كامێران لەڕۆژهەڵاتی كوردستان لەزیندانی دیزەڵ ئاوای كرماشان ئێعدام كرا.

ڕۆژی سێشەممۆ ۳ی ڕەشەمەی ئەوساڵ حوكمی ئێعدامی “حوسێن دەروێشی كوچك”زیندانی ۳۲ ساڵ تەمەنی كورد خەڵكی “دێولان”لەڕۆژهەڵاتی كوردستان كەبەتاوانی كوشتنی بەئەنقەست (عمد) لەزیندانی قوروە ڕاگیرابوو جێبەجێكراوە.

سێ شه ممە ڕێكەوتی ۱۰ی ڕه شەممە ۲ زیندانی بە سێدارە سزا دراو، به ئامادە بوونی بنەماڵەی كوژراوەكە، له زیندانی ناوەندی ورمێ له سێدارە دران. (ئە فشین شه وكە تی و عه لی وە لی زادە) پێشتر بە تاوانی كووشتنی بە ئە نقست له لایە ن دادگاوە سزای سیداره یان به سەردا سه پابوو.


دەسبەسەر كردن و بەندیخانە

«دەستبەسەركردن، بانگهێشت و سزا دەركردن، دۆسییە سازدان و گوشار»

ڕۆژی دووشەمە ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹٥ی هەتاوی هێزەكانی ئیتلاعاتی شارستانی سەردەشت بە هێرش بردنە سەر ماڵی هاووڵاتی مەولوود ئیسماعیلپور، ناوبراو قۆڵبەست دەكەن.

ئومێدی شاهمورادی سنەیی، زیندانی سیاسی كورد ڕاگیراو لەزیندانی ئەوین، بەنووسینی نامەیەكی سەرئاواڵە بۆ دادوەری چاودێری زیندان، دەستی دایە مانگرتن لەخواردن ودەواو دەرمان.

ساسان بابایی مامۆستای قوتابخانە و هاوڵاتییەكی شاری كامێران لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە كاتی گەڕانەوە لە باشووری كوردستان لە لایەن دەزگا ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە.

كاوە مورادی ورزشوان و چالاكێكی مەدەنی شاری كامێران لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن دەسگا ئەمنیێەتیەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر كرا.

بەرپرسی نەخۆشخانەی (بهداری) بەندیخانەی ئەوین دۆخی تەندروستی “ئۆمێد شاهمورادی سەنەندجی” زیندانی ئەمنیەتی كە لە خواردن و دەرمان مانیگرتوە بە نالەبار دەزانێت و بەردەوامی ئەم مانگرتنە بە “مەترسیەكی گەورە ” باسی لێی كرد.

سابیر نادر شارۆمەندی كورد خەڵكی قوروە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان پاش ۷۰ ڕۆژ ڕاگرتن و ئەشكەنجە وئازار لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتێ كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.

چوار شارۆمەندی خەڵكی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ پارتەكوردستانیەكان، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان (تلگرام)، بە گشتی ئەم چوار كەسە بە ۲ ساڵ و٦ مانگ زیندان سزا دران. كوتراوە كە ناسر ڕەحیمی، هێمن حۆسینی، كامیل شەریف‌زادە هەر كامیان بە ٦مانگ زیندان و غەریب شەریف زادە بە ساڵێك زیندان سزا دراوە.

چالاكێكی كرێكاری بە ناوی «ئەسعەد مەولوودزادە قەلعەلەری» ڕۆژی چوارشەمەم ۲۷ی ڕێبەندانی ساڵی ۹٥ی هەتاوی لە دوای ئەوەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە كرا، قۆڵپێچ دەكرێت.

كاوە ئەحمەزادە بەندكراوی سیاسی كورد، بە بێ پشوو و چارەسەری پزیشكی لە دۆخی نالەباری تەندروستیدایە.

ڕۆژی دووی ڕەشەمەی ئەوساڵ زیندانییەكی سیاسی كوردبە ناوی «عەبدولنوور شەرەف نەهال كەلەبەندی» لەزیندانی ئیلام بەهۆی ڕاوەستانی دڵ (سكتە) ونەگواستنەوەی بۆنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

ماڵباتی چالاكی مەدەنی رامین زەندنیا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە رۆژهەڵاتی كوردستان كراون و بێ حورمەتیان پێكراوە.

ڕێكەوتی ۲۶ی ڕێبەندان ئەوساڵ چالاكێكی سیاسی كورد بەناوی (فەرهاد مەلەكی) خەڵكی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆشوێنێكی نادیار.

حوسەین دانشپایە زیندانی سیاسی كورد لە گرتوخانەی ناوەندی شاری وررمێ، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا.

چالاكی ناسراوی بواری ژنان و خوێندكاری، فەرزانە جەلالی لە كرماشان دەسبەسەر كرا.

ڕێكەوتی ٥ ی ڕەشەمەی ئەمساڵ «محەمەد‌حەسەن داودی» مامۆستا و چالاكی كۆمەڵایەتیان لە شاری میاندواو لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە كرا.

رۆژی ۲ی رەشەمەی سالی ۹۵ هەتاوی، هاووڵاتییه كی كورد بە نێوی (اندیشمند یزدانی فر) خە ڵكی ئاوایی گامێش گۆلی سەر به شاری میاندواو له ڕۆژهه ڵاتی كوردستان، له كاتی گە ڕانە وە ی له باشووری كوردستانەوە بۆ ڕۆژهه ڵات، له شاری مە ریوان ده ستبەسەر كراوە و دادگاش داوای دانانی بارمتە ی ۱۰۰ میلیۆن تمە نی لێده كرد. بنە ماڵە ی ناوبراو ۷ی رەشەمە، بۆ دانانی بارمتە ویستوویانە سه ردانی دادگای مە ریوان بكە ن كە له ڕێگای نێوان سه قز _ مە ریوان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتن.

كەیوان كەریمی فلیمساز و چالاكی بواری هونەری لە زیندانی ئەڤینی تاران ئەشكەنجە درا.

غەریب عەبدی زیندانی سیاسی كورد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە ۵ ساڵ حوكمی بۆدیاری كرا.

كرێكاران وناوەندی پیشەكان

ڕاپۆڕتی تایبەت بەكرێكاران:

رۆژی ۱٥ ڕێبەندان كرێكارانی ناڕازی كۆمپانیایی «تاران جنوب» لە كرماشان بە ڕێخستنی كۆبوونەوەی ناڕەزایی لە بەرابەری ئەم كۆمپانیای داخوازی وەرگرتنی مافە ڕەواكانیان بوون كە هێزە تایبەتەكان بە هێرش كردنە سەر كۆبوونەوەی مەدەنی كڕێكارانی ناڕازیی، كڕێكارانیان ئازار و ئەشكەنجەدا و بڵاوەیان پێكردن.

خاوەنكاری كومپانیای چیمەنتۆی «مسجدسلیمان» پاش تێپەڕینی ۳۲ ڕۆژ لەناڕەزایی دەربڕینی پیشەیی ٤۷۰ كەس لەكرێكاران بەهۆی پێنەدانی چوارمانگ لەمووچە وپوانە پاش كەوتووەكانیان، هەڕەشەی دەركردنی لێكردن.

ڕۆژی چوارشەممۆ ۲۰ی ڕێبەندانی ئەوساڵ كرێكارێكی كوردی كومپانیای سەرلەنوێ ساز كردنەوەی شارەوانی بانە، بەناوی (س.ق) ۲۵ ساڵ تەمەن كاتی خاوێن كردنەوەی یەكێك لەدەزگاكانی ئەم كومپانیایە دەستی لەنێوان (غەڵتەكی نەواری نەقالە) گیری كرد ودەستێكی قرتا.

سەرەڕای تێپەڕ بوونی زیاتر لە ۲ مانگ لە دەسپێكی ناڕەزایی دەربڕینی كرێكارانی كۆمپانیایی چاندن و پیشەی (كشت و صنعت) مهاباد تا ئێستا بە ماف و كارانەی خۆیان نەگیشتوون.

ناوەندی چاندن وپیشەی بەرهەمهێنانی (كشت وصنعت)ی بروجێرد ۳۵ كەس لە كرێكارانی ئەم كومپانیایەی وەدەرنا.

یەكی ڕەشەمەی ئەمساڵ كرێكاران و خانەنشینانی كۆمپانیایی پارسلۆنی خوڕەم‌اوا لە ڕووبەڕووی قایم‌مقامیەتی پارێزگای لۆڕستان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخست.

ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەشەمەی ئەمساڵ كرێكارێكی كورد خەڵكی گوندی «ئایەنان» لە دەڤەری شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە شوێنی كارەكەی بە هۆی كەوتنەخوارەوە گیانی لە دەستدا.

ڕۆژی ٦ی ڕەشەمەی ئەمساڵ كرێكارێكی ئیدارەی كارەبای شاری گێڵان‌غەرب سەر بە پارێزگای كرماشان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە بۆ كۆنتڕۆڵی كارەبای گەرەكی ئازادگان سەرقاڵی ئیشوكار بوو، كارەبا دەیگرێت و بە توندی فڕیدەدات، پاشان ڕەوانە نەخۆشخانەی كرماشان دەكرێت.

ڕۆژی یەكشەممە ۸ی ڕەشەمەی ۱۳۹٥ی هەتاوی هێزەكانی شارەوانی سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هاوڕێ لە گەڵ هێزە ئینتزامیەكان بە بەرپرسایەتی سەرهەنگ «دیانی» كە خەڵكی شاری «قوم»ە (قوم شارێكی ئێرانە لە دەرەوەی پارێزگاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان) بە چەند ئۆتۆمبیلێك و هێزێكی زۆرەوە هێرش دەكەنە سەر دەستفرۆشانێ شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە مەیدانەكانی ئێقاباڵ و شۆڕشی ئەو شارەدا و ئاستەنگی بۆ كەسبوكاری دەستفرۆشان سازدەكەن.

كۆڵبەران و مین

ڕاپۆرتی پێوەندی دار لەگەڵ مین ودۆخی كۆڵبەران لەم مانگەدا:

ڕۆژی ۱۳ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی كۆڵبەرێك بە ناوی عوسمان حوسەینی خەڵكی گوندی دۆڵ سەربەناوچەی ئالانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنییەتیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەری بریندار كرا.

سێ‌شەممە ۱۲ی ڕێبەندانی ئەمساڵ كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی پەیمان كەرمی ۲٤ساڵان لە شاری سەلاسی‌باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكان بە گرانی بریندار بوو.

خدر عەسكەرزادە كۆڵبەری كورد بە هۆی وتووێژ لە گەڵ ڕاگەیاندنەكاندا بانگهێشتی دایەرەی ئیتلاعەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرا و هەڕەشەی لێكرا.

ئاكام (محەممەد) حەمزەزادە كۆڵبەری ۲۱ ساڵ تەمەن، تووشی هەرەسی بەفرهات وگیانی لەدەستدا.

دووشەمە ۱٨ی ڕێبەندانی ۱۳۹٥ی هەتاوی كەسێك لە پارێزگای ئیلام بەهۆی تەقینەوەی میین لاقێكی لە دەست دا.

كۆڵبەرێكی تەمەن ۳۰ ساڵ خەڵكی بانە كە لەنێو سارد و سڕی كوێستانەكانی ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان مابۆوە، تووشی سەرمابردووی دەبێت و ئاسەواری سەرما لەتەواوی جەستەی دیار، بە شێوەیەك كە تەواو جەستەی سەرمای بردوە.

«ڕزگارساكانی فەڕ» خەڵكی گوندی پسان سەربە تەرگەوەری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی كوردستان نێزیك بەدووحەوتووی پێش كەبۆ بژێوی ژیانی ڕووی كردبوویە پیشەی گرانی كۆڵبەری لەگوندی «كوڕان» كەوتە بەر لێشاوی هەرەس وگیانی لەدەستدا.

ڕۆژی ۲۳ی ڕێبەندانی ۱۳۹٥ هەتاوی كۆڵبەرێك به ناوی «خالید قارەمانی» لە هەوراز و سەختێكی بەرزاییەكانی ئالانی سەردەشتەوە دەكەوێتە خوارێ و بەتوندی برینداردەبێت. دوو رۆژ ئەم كۆلبەرە كوردە كە خەڵكی نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گیانی لە دەست دا.

ڕێكەوتی ۲٤ی ڕێبەندانی ئەوساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێكی بەجێماو لەسەردەمی شەڕی ئێران ـ عێراق هاوڵاتییەكی كورد بەگرانی بریندار بوو. نێعمەت نازپەروەردە یەكێ لەئاژەڵدارای ئەم ناوچەیە لەكاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانی خۆی پێی لەسەر مینێك دەكەوێ وبەگرانی بریندار دەبێ.

۳ كۆڵبەری كورد لە شاری سەڵماس لەڕۆژهەڵاتی كوردستان كەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران. داریوش پاشایی، خوسرەو كازمی خەڵكی گوندی خوڕخوڕەی سەربە سەڵماس گیانیان لەدەست داوە. هەرلەم پێوەندییەدا ئازاد دیرەكی خەڵكی دیرەك بەگرانی بریندار بووە.

ڕێكەوتی ۲۵ی ڕێبەندان كۆڵبەرێكی كورد بەناوی (س. ڕەسووڵی) خەڵكی ئاغڵانی شاری سەردەشت قامكەكانی پێی لەدەست دا.

۳۰ی رێبندانی ساڵی ۹۵ی هەتاوی، تەقینەوی مین لە زەوی كشتوكاڵی لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئێلام روی دا. ئەم تەقینەوە گیانی هاوڵاتێكی كوردی گرتووە و كەسێكی دیكەش بریندارە.

ڕۆژی یەكشەممۆ گەنجێكی تەمەن ۱۳ ساڵ خەڵكی دەشت عەباس لەناوچەی فەكە پێی لەسەر مینێك دەكەوێ وبەگرانی بریندار دەبێت.

لەشاری قەسری شیرین لەپارێزگای كرماشان لەدەورووبەری بنكەی سەربازی بورجی ئەحمەدی مینێك كەلەپاش شەڕی ئێران عێراق مابوویەوە تەقییەوە وبەو هۆیە شەپۆلی دەنگەكەی بەر هاوڵاتییەك كەوت وڕەوشتی لەگرانیدایە.

ڕۆژی پێنج شەممە ۵ی ڕەشەممە لەناوچەی نی خزری ساڵح ئاوای مێهران سەربە ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تەقینەوەی مین بووبەهۆی گیان لەدەستدانی كەسێك.

خالید ئەحمەدیان، كوڕی حەسەن وخەڵكی گوندی “دیگورجی” سەربەشاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕۆژی چوارشەممۆ ٤ی ڕەشەممەی ۱۳۹۵ی هەتاوی لەناوچەی سنووری “زێوكە” و ”لاجان” ی سەربە پیرانشار لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دەكەوێتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆ وهەربۆیە چاوەكانی بەگرانی بریندار دەبن ولەكۆتاییدا هەردوو چاوی بەتەواوی لەدەست دەدات.

دوابەدوای تەقەی هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەی سنووری بەردەپانی سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی كوردستان كەبوو بەهۆی كوژرانی كۆڵبەرێك و ناڕەزایی دەربڕینی خەڵكی ناوچەكە. هێزە خەڵكی ئەوناوچەیە لەبەرانبەر ئەو كردەوە قڕێژەی حكوومەتی ئیسلامی ئێران پەلاماری بنەكەی هەنگی سنووری دەدەن وهێزە چەكدارەكانیش بەرهەڵستیان دەوەستنەوە وبەو هۆیە تەقەیان لێدەكرێ ولەئاكامدا سێ كەس بەگرانی بریندار دەبن.

ڕۆژی شەمە ۷ی ڕەشەی ۱۳۹٥ی هەتاوی لە ناوچەی شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی كۆڵبەرێك بە ناوی سدیق یاروەیسی كوڕی میرزا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی ئینتزامی بریندار كرا.

تەقینەوەی مین لەناوچەی شرهانی دێهلوڕان سەربە ئیلام لەخاڵی سنووری بووبەهۆی كوژران وبرینداربوونی دووكەس. بەهۆی ئەم تەقینەوەیە ئەحمەد جلیزی  ۳۲ ساڵ تەمەن هەرلەیەكەم ساتەكانی تەقینەوەكە گیانی خۆی لەدەستدا. وقوربانی دویەم كەدەكاتە برازای جلیزی بەناونیشانی محەممەد جلیزی لەبەشی پێ بەگرانی بریندار بوو.

بەشەكانی دیكەی پێشێل كاری مافی مرۆڤ

ژنان، منداڵان، خۆكوژی، خزمەتگوزاری، ژینگە و…

درێژەی پڕكردنەوەی چاڵاوەكانی ئاوی كشتووكاڵی وەرزێران وگواستنەوەی ئاوەكانی بۆكان بۆ پارێزگاكانی دراوسێ بەردەوامی هەیە.

كێشەو و گرفتی بێ ئاوی شارستانی “بەدرە” ی لە پارێزگای ئیلام گرتۆتەوە و بوە بە قەیران و كێشەی زۆر بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچەیە.

دووشەممۆ ۲۵ی ڕێبەندانی ۱۳۹۵ خەڵكی گوندی گومارەلەنگ لەبەشی سەرشیوی شاری مەریوان لەپێوەندی لەگەڵ گواستنەوەی وچاڵكردنی نابەجێی زبڵی ناوشاری مەریوان لەو ناوچەیە، لەبەر بەخشداری دەستیان دایە كۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.

لە شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای كرماشان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە هۆی هەژاری و بێكاریەوە گەنجێكی تەمەن ۳۰ ساڵ و خاوەنی خێزان بە بڵاوكردنەوەی وێنە و نوسراوە لە شوێنە گشتیەكاندا ڕاگەیاند بە مەبەستە گورچیلەكانی بفرۆشێت.

ڕۆژی شەممە ۱٦ڕێبەندان، شارۆمەندانی شیناوێ دژی ناهەستیاری بەرپرسانی دایەرەی ڕێگاوبانی میاندواو، لە ڕێگای میاندواو- بۆكان كۆبوونەوەیان ڕێخست.

ڕێكەوتی ۱۹ ی ڕێبەندانی ۱۳۹۵ كۆمەڵێك لەخەڵكی هەژار وئازارچێشتووی كرماشان بەدروشمگەلی (خەڵك لەبەربێكاری وبرسیەتی لەمردندان)، (بێكاری لەكرماشان لەلووتكەدایە)٫(یەكەكانی بەرهەمهێنا وپیشەیی داخراون) وڕستەگەلێكی لەم چەشنە، بەرانبەربە پارێزگاری دەست نیشانكراوی كرماشان وسەرۆكی بانكی ناوەندی ئێران دەنگی خۆیان بەم دووبەرپرسە حكوومییە گەیاند.

چوارشەممە ۲۰ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹٥هەتاوی شاڕۆمەندێكی كوردی خەڵكی سنه بە ناوی كاوە ۳٥ ساڵان لە دوكانەكەی خۆیدا بە پەتی‌سێدارە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

قوتابخانەێیكی كچانە لە سەڵواتاوا سەر بە شارستانی سنە ئاودەستی نییە، گوندی سەڵواتاوای شاری سنه قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی تێدایە، سەرەتایی كوڕانە دوو ئاو دەستی تێدایە كەچی قوتابخانەی سەرەتایی كچانە توالێتی تێدا نییە.

گوڵزاری محەممەدی كچێكی ۲۷ ساڵ تەمەن بەهۆی كێشە وگرفتی بنەماڵەییەوە لەشەوی هەینی ۲۲ی ڕێبەندان لەڕێگەی خواردنی حەبەوە دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی ۲۲ ڕێبەندان كرێكارانی پاڵاوگەی كرماشان بە هەڵگرتنی پارچە نووسراوەگەلێك، كە لە سەریان نوسرابو پاڵاوگەی كرماشان ناسنامەی كرماشانە دژی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران وەستانەوە.

بەیانی ۲۴ رێبەندان گەنجێكی مەریوانی بەناوی ئاراس كە ژیانی هاوبەشی پێكهێناوە و مناڵێكیشی هەیە، دەچێتە ئیدارەی “بنیاد شهید”ی كۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئارگر لە جەستەی خۆیی بەردەدات، ناوبراو لە ماڵباتانی سەرژبەو ئیدارەییە. كوتراوە «ئاراس» بە هۆیی بێكاری و فەقیری داویی لەو ناوەندە كردوە وامی پێ بدەن، كە داخوازیەكەی چەندین جار رەت كراوەتەوە.

رۆژی شەممە ۲۳ ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹٥ هەتاوی، «پەریا محەمەدشێخە» بە هۆی كێشەی ناوماڵەوە دەستیدایە خۆكوژی و گیانی لە دەستدا.

ڕێكەوتی ۲۵ی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی كوژرانی سانع ژاڵە لەلایەن هێزەكانی جلی مەدەنی كۆماری ئیسلامی ئێران لەگۆڕستانی مەلامەقسوود لەشاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی كوردستان تێك درا.

ئەوڕۆ ۲۶ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۵ گەنجێكی ۲۹ ساڵ تەمەن خەڵكی شارۆچكەی ڕەجایی شاری ئاودانان لەپارێزگای ئیلام دەستی دایە خۆسوتاندن. ناوبراو خێزاندار وخاوەنی منداڵە وبەهۆی كێشەی كاروهەژارییەوە خۆی سووتاندوە.
سێشەممە ڕێكەوتی ۲٦ ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو شارۆمەندێكی كورد بە ناوی (ن-ن) ٥۰ ساڵان خەڵكی گوندی «دۆریسان» سەر بە شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان خۆی لە ڕووباری سیرواندا خنكاند.

ڕێكەوتی ۲٦ ڕێبەندانی ئەمساڵ خویندكارانی كۆلێجی نەفت و پیترۆشیمی زانكۆ ڕازیی كرماشان دژی سارد بوونی ئەم كۆلێجە دەستیاندایە ناڕەزای دەربڕین.

پێنجشەممۆ ۲۸ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی هێزە چەكدارەكانی ئینتزامی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەشوێنی گشتییەكانی ئەم شارە تەقەیان لە ماشێنێكی (وانت سواری) كردو دووكەس لەدانیشتوانی ناو ماشێنەكە بریندار بوونوئەم تەقەكردنە بوو بەهۆی نانەوەی ترس ودڵەڕاوكی لەنێوان هاوڵاتیانی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا.

خەتەنەی كچان لە گوندەكانی هەورامان، كامیاران، ڕوانسەر و پاوە بەردەوامە.

یەكەمی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۵ هەتاوی خەڵكی گوندی سەیرانگای توریستی قوڕە قەڵا لە خۆپیشاندانێك نارزایەتی بەرامبەر بە نەبووی رێگا و بانی شیاو و شوستە و قیر و نەبوونی ژێر بینای ئیستاندارد دەستیان داوەتە نارزایەتی و كۆبونەوە.

۲ی رەشەممە، فەرمانداری شاری مەریوان مۆڵەتی بە بەرنامەی كاریگەری فەرهەنگ و زمان لە سەر پەروەردە لەو شارە نەدا.

ڕێكەوتی یەكی ڕەشەمەی ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی، دوابەدوای تەقەی ڕاستەوخۆ وبەبێ هۆشداری پێدانی هێزە ئینتزامییەكان بەرەو ماشێنێكی سواری لەجۆری پارس بەگومانی ئەوەی كەلووپەلی قاچاخی پێیە بووبەهۆی نانەوەی ترس وخۆف ودڵەڕاوكە لەنێو هاوڵاتیانی شاری كرماشان.

۲ی ڕەشەمەی ۱۳۹٥هێزە ئینتزامیەكان و هێزی دژبەری قاچاغی كەلوپەل و لە شاری جوانڕۆ دستیان گرت بە سەر ماڵی كاسبكارانی فەرمی سنووردا.

ڕۆژی یەكشەممە ۱ی ڕەشەمە، سروە ئیبراهیمی شارۆمەندی شاری سەردەشت بە دەستی هاوژینەكەی سووتێنرا بوو لە ناوەندێكی دەرمانیدا گیانی لەدەستدا.

پێنج‌شەممە ٥ی ڕەشەمەی ئەمساڵ خەلكی گوندی گومارەلەنگی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە ئامادەبوون لە ڕوبەڕوی قایم‌مقامیەتی مەریوان دژی كۆكردنەوە وچاڵكردنی زبڵی مەریوان لە نیزیكی ئەم گوندە كۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخست.

ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەشەممە ئەمساڵ، ژنێكی كورد ٤٥ ساڵان، خەڵكی گوندی «كانی سپی» لە دەڤەری بێلی سەر بە شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە هۆی كێشەی ئابوری و بنەماڵەیەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئاكامدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژی شەممۆ ڕێكەوتی ۷ی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی، گیان لەدەستدانی دایكێك بەهۆی كەمتەرخەمی پزیشكی لەشاری مەریوان ناڕەزایی خەڵكی لێكەوتەوە. خەڵكی شاری مەریوان لە بەردەركی شوێنی كاری ئەم پزیشكە كۆبوونەوەی نارەزایان ئەنجام دا.

كوڕە گەنجێكی ۲۲ ساڵانی كورد، لە گوندی قەڵاڕوتەڵەی شاری دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێنج‌شەممە ٦ی ڕەشەممە بە پەتی سێدارە خۆی هەڵواسی و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە دوایدا كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، داوا لە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلكاریەك كە لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەكرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵكانی جیهان بگەیەنن.

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان

04/03/2017
1947 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved