سستمی ساردکردنەوەی بزوێنەر چییە؟<br>چۆن بیپارێزین؟

سستمی ساردکردنەوەی بزوێنەر چییە؟
چۆن بیپارێزین؟

سستمی ساردکردنەوەی بزوێنەر چییە؟<br>چۆن بیپارێزین؟

خەڵک-دڵشاد حەمە

سیستمی ساردکردنەوەی بزوێنەر یەکێکە لە ھەرە گرنگترین سیستمەکان لە بزوێنەردا بە بێ ئەو ناتوانرێت ھیچ بزوێنەرێکی سوتەمەنی کار پێبکرێت. ئەویش بەھۆی گەرمبوونی پارچەکانی بە پلەیەک کە لە سەرووی پلەی توانەوە یان خراپ بوونی کانزاکەوەن کە بزوێنەرەکەی لێ دروست کراوە.

لە زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکان، لە کاتی لەکارکەوتنی سیستمی ساردکردنەوە، پلەی گەرمیی کانزای دەوری پستۆنەکان بۆ (2) ھەزار پلە بەرزدەبێتەوە، ئەو پلە گەرمیایەش بەسەر بۆ لەکارخستن و شێواندنی بەشەکانی ناو مەکینە کە دواتر دەبیت مەکینەکە بە تەواوەتی بگۆڕدرێت.

ئەم سیستمەش لە چەند پارچەیەک پێک دێت، کە لەکارکەوتن یان باش کارنەکردنی ھەر یەکێکیان، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی بزوێنەر. ئەوانیش:

1- رادێتەر: لە دوو حەوز پێک دێت کە بە دوو سەری مەکینەوە بەستراونەتەوە، لە نێوانیاندا شوڵی باریک ھەیە کە ئاو لە حەوزی گەرمەوە پیا تێپەڕ دەبێت و بەھۆی بەرکەوتنی شووڵەکانیش بە ھەوای دەرەوە، ئاوەکەی ناوی سارد دەبێتەوە و دەچێتە حەوزەکەی تر کە ئاوی ساردکراوەی تیا کۆدەکرێتەوە.

2- واتەر پەمپ: ئاو لە حەوزی ساردی رادێتەرەکە رادەکێشێت و دەینێرێت بۆ ناو مەکینە.

3- پانکە: ئەویش لە رێگەی راکێشان و پاڵنانی ھەواوە، بە دوو شێوە کار لە ساردکردنەوەی مەکینە دەکات:
یەکەم: بە بەشەکانی دەرەوەی مەکینە سارد دەکاتەوە. کە ئاو پێیان ناگات بۆ ساردکردنەوە.
دووەم: بە شێوەیەکی گشتی پانکە لەپشتی رادێتەرەوە دادەنرێت تا ئەو ھەوای رایدەکێشێت بەناو رادێتەرەکەدا بڕوات و ئەوەش ئاوەکەی ناوی خێراتر سارد دەکاتەوە.
گرنگی پانکە لە خێراییە کەمەکاندا زیاتر دەردەکەوێت، چونکە لە خێرایی بەرزدا بڕی پێویست لە ھەوا بەر رادێتەر و مەکینەش دەکەوێت.

4- وەلفی حەماوە (تیرمۆستات): ئەمیش وەلفێکە لەسەر یەکێک لە جاینەکان دادەنرێت و کۆنترۆڵی خولی ئاو دەکات بۆ ناو مەکینە، بۆ ئەوەی نە زۆر سارد بێت، نە زۆر گەرم. لە ھاویناندا بەھۆی نەمانی سەرماوە، ھەندێک لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان لای دەبەن.

چۆن سیستمی ساردکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین:
1- دەبێت بەردەوام ئاگاداری گێچی حەماوە بین و ھەر کات ھەستمان بە بەرزبوونەوەی لە بڕی ئاسایی خۆی کرد ئۆتۆمبێلەکە رابگرین.

2- ئەو ئاوەی دەیکەینە رادێتەرەکە دەبێت دژە ژەنگ بێت، گەر وا نەبێت پاش ماوەیەک وەلفی حەماوە ژەنگ دەیکرێت و جوڵەی تیا نامێنێت، بەوەش سوڕی ئاو پەکیدەکەوێت و حەماوەی مەکینەکە بەرز دەبێتەوە. ھەروەھا دەبێت پاک بێت و ھیچ جۆرە خوێیەک یان کلسێکی نەبێت، چونکە بەوەش شوڵی ناو رادێتەرەکە دەگرێت و ئاو ھاتووچو ناکات.

3- بە بێ کارپێکردنی بزوێنەر، ئاوی سارد مەکەنە رایتەری گەرمەوە، یان ئەگەر وات کرد، دەبێت لێگەڕێیت تا مەکینەکە بە ھێواشی سارد دەبێتەوە و دواتر کاری پێبکەیت، چونکە یاساکانی گەرمی روونن و ئەگەر بە خێرایی پلەی  گەرمی کانزایەک بھێنینە خوار، ئەوا بێگومان خوار دەبێت، ئەمەش بۆ بەشەکانی ناوەوەی مەکینە راستە.

09/11/2016
3325 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved