مایک پێنس جێگری سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا

مایک پێنس جێگری سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا

مایک پێنس جێگری سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا

خەڵک-

لەگەڵ گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشـکی سـپی، مایک پـێنس فەرمانڕەوای ویلایەتی ئیندیانا پـۆستی جێگری سەرۆک دەگرێتەدەست.

مایک پـێنس تەمەنی (57) سـاڵە، سیاسەتمەدارێـکی کۆنەپارێزی کۆماریـیە، لە شاری کۆڵمبسی ویلایەتی ئیندیانا گەورەبووە و لە زانکۆی (هانۆڤەر)ی ویلاتەکەی مێژووی خوێندووە و لە زانکۆی (ئیندیانا ڕۆبەرت مەککنی) لە شاری (ئیندیاناپـۆڵس) یاسای خوێندووە.

لە هەردوو ساڵی (1988) و (1990) خۆی بۆ ئەندامێتی کۆنگرێس کاندیدکرد، بەڵام سەرکەوتنی بەدەسـت نەهێنا. لە نێوان ساڵانی (1994 تا 1999) پـێشکەشکارێـکی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنێـکی کۆنەپارێز بوو. ساڵی (2000) جارێـکی دیکە خۆی بۆ ئەندامێتی کۆنگرێس کاندیدکرد و سەرکەوتنی بەدەسـتهێنا، لەو پـۆستە بە هەڵبژاردن مایەوە هەتا سـاڵی (2013).

پاشان خۆی بۆ پـۆستی فەرمانڕەوای ویلایەتی ئیندیانا کاندیدکرد و سەرکەوت. لە سـاڵی (2013) وە هەتا ئێستا لەو پـۆستەدایە. بڕیارە لە (20ی مانگی 1ی ساڵی 2017) بە فەرمی پـۆستی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بگرێتەدەست.

مایک پـێنس بەوە ناسراوە لە دژی لەباربردنی منداڵە. کاتێـک لە کۆنگرێس بوو هەوڵێـکی زۆری دا بۆ دانانی یاساکانی ڕێگەگرتن لەو کارە. هەروەها لە دژی ئەوەش بوو ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی بەو کەسانە بدرێت کە باوکیان یان دایکیان بە نایاسایی لە ئەمەریکا بن. بەڵام وتویەتی لەگەڵ ئەوەدا نیـیە ڕێگە لە موسڵمانان بگیرێت لەوەی کۆچ بۆ ئەمەریکا بکەن، چونکە ئەوە جێی قبوڵ نیـیە و کارێـکی نادەستوری دەبێت.

سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە، ساڵی (2003) دەنگی بۆ شەڕی عێراق و ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن داوە، ساڵی (2011) پـشتیوانی کردووە لە بەشداریکردنی ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ لابردنی موعەمەر قەزافی لەسەر دەسەڵات.

 


‌VOA

09/11/2016
2573 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved