بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژھەلات: نازانین بڕ و ماوەی ھاوکارییەکەی مامۆستایان چەندە

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژھەلات: نازانین بڕ و ماوەی ھاوکارییەکەی مامۆستایان چەندە

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژھەلات: نازانین بڕ و ماوەی ھاوکارییەکەی مامۆستایان چەندە

خەڵک-

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژھەلاتی سلێمانی رەتیدەکاتەوە ئەو ھاوکارییانەی کە بەڵێن دراوە بۆ مامۆستایان دابینبکرێت، بڕ و ماوە و شوێنەکەی پێبزانن.

ئەمڕۆ پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی مامۆستایانی سلێمانی کۆبووەوە، لە کۆبووەنەوەکەدا مامۆستایانی نارازی داوایان لە بەڕێوەبەرانی پەروەردە و ئەنجومەنی پارێزگا کردبوو، ئەگەر دەتوانن بڕ و ماوەی ئەو ھاوکارییانە ئاشکرا بکەن کە بۆ مامۆستایان تەرخانکراوە، ئەوانیش بە نەرێ وەڵامیان داوەتەوە و وتوویانە تەنھا بەڵێنە.

لەسەر ئەو پرسە، نازدار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژھەلاتی سلێمانی، رایگەیاند: ژووری بازرگانیی سلێمانیی و سەمایەداران بەڵێنی ھاوکارییان داوە، جگە لەوەش حکومەت بڕێک پارەی وەک ھاندان بڕیوەتەوە بۆ مامۆستایان، ھەروەھا رێکخراوێکی ئەڵمانیش بەڵێنی دابینکردنی کرێی ھاتووچۆی داوە، بۆیە پێمان وایە بەو کۆمەکانە کێشەی مامۆستایان چارەسەر دەبێت.

نازدار ئەحمەد رەتیکردەوە تا ئێستا بڕی ئەو ھاوکارییانە دایاری کرابێت، ھەروەھا ئەو میکانیزمەش دیار نییە کە ئەو ھاوکارییانەی پێ دابەش دەکرێت.

09/11/2016
3080 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved