وتەبێژی سوپای پاسداران: پەیوەندیی باشمان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی و و تاڵەبانیدا ھەیە

وتەبێژی سوپای پاسداران: پەیوەندیی باشمان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی و و تاڵەبانیدا ھەیە

وتەبێژی سوپای پاسداران: پەیوەندیی باشمان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی و و تاڵەبانیدا ھەیە

خەڵک-

ئاژانسی (فارس)ی زمانحاڵی سوپای پاسدارانی ئێران، لە زاری وتەبێژی سوپای پاسدارانەوە دەڵێت، ھەوڵی بە دوژمن کردنی ئێران و ھەرێمی کوردستان ھەوڵێکی پوچەڵە و ئێران پەیوەندی بەھێزی لەگەڵ ھەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیدا ھەیە.

جەنەراڵ رەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاژانسی (فارس)ی راگەیاندووە: پەیوەندیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و حزبە کوردییەکان بە تایبەتی یەکێتی و پارتی، پەیوەندییەکی دێرینە و ھەردوو لامان لە رابردوودا سوودمان لەو نزیکییە لە یەکترەوە وەرگرتووە.

ئەوەشی راگەیاندووە: ئێران پەیوەندی بەھێزی لەگەڵ ھەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و خودی ئەو سەرکردەش ھەبووە و ھەیە، ئەو ھەوڵانەشی وا کار لەسەر بە دوژمن کردنی ئێران و ھەرێمی کوردستان دەکەن، ھەوڵی پوچەڵن و لای ئێران و ئەوانیش جێ ناگرن.

وتەبێژی سوپای پاسداران ئاماژە بەوەش دەکات: تا ئێستا چەند جارێک بارزانی پەیمانی ئەوەی داوە کە لە ھەرێمەکەی ئەوانەوە ھیچ ھەرەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دروست نەکرێت و ئێمەش رێز لەو بەڵێنانەی دەگرین.

ئەم وتانەی وتەبێژی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک پێشتر بەرپرسێکی پلەباڵای سوپای پاسداران ھەرەشەی ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان کردبوو، ئەگەر ھاوکاری پارتە شۆرشگێڕییە کوردییەکان بدەن، ئەوان ئێران بێدەنگ نابێت و وەڵامی بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت.

09/11/2016
2362 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved