کەمال مەزھەر ھەڵەیەکی مێژوویی کورد راست دەکاتەوە

کەمال مەزھەر ھەڵەیەکی مێژوویی کورد راست دەکاتەوە

کەمال مەزھەر ھەڵەیەکی مێژوویی کورد راست دەکاتەوە

خەڵک-

مێژووناسێکی کورد ھەڵەیەکی مێژوویی راستدەکاتەوە و دەڵێت، ئێمە رۆڵەی میدیا و کەیخوسرەو نین وەک ئەوەی لە نێو خوێندەوارانی کورددا باوە.

دکتۆر کەمال مەزھەر، مێژووناسی دیاری کورد لە نوسێنێکدا دەڵێت: " یه‌کێک له‌ هه‌ڵه‌ گه‌وره‌کانی خۆمان ته‌نانه‌ت له‌ناو خوێنده‌وار و ده‌سته‌بژێری کوردا باوه‌ و شانازی پێوه‌ ده‌که‌ین، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌وا ئێمه‌ نه‌وه‌ی میدیا و که‌یخه‌سره‌وین، به‌وه‌ زوڵمیکی زۆر له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ین، چونکه‌ میدییه‌کان ده‌وری دووه‌میان هه‌یه‌ له‌ دروستبوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد."

ئاماژە بەوەش دەکات، "گەلانی وەک لۆلۆ و گۆتی و سۆباری، گه‌لانی ناوچه‌که‌ بوون و له‌ هیچ شوێنێکی ترەوە بۆی نه‌هاتبوون، ئەمانەرۆڵی سه‌ره‌کییان له‌ دروستبوونی نه‌ته‌وه‌ی کورددا بینیوه‌."

میدیەکان ئیمبراتۆرێتییەکی پێش زاین بوون (نزیکی 700 ساڵی پێش زاین)، لە ناوەراستی ئێرانی ئێستاوە دەستیان پێکرد و زۆرینەی ناوچەکانی رۆھەڵاتی ناوەراستیان خستە ژێر دەسەلاتی خۆیانەوە، پایتەختەکەیان شاری ئەکپاتان (ھەمەدانی ئێستا) بووە، یەکێک لە کارە ھەرە سەختەکانیان رووخاندنی ئیمبراتۆرێتیی ئاشورییەکان بوو لە نەینەوا.

09/11/2016
4712 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved